Loading...
عێراقکوردستانگرنگترین

عەدنان درجال پیرۆزبایی بردنەوەی خەڵاتی زه‌بێست له‌ زاخۆ دەکات

هاندەرانی زاخۆ نموونەی باڵای هۆشیارین

Yariga App

یاریگا –

عەدنان درجال، سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق، بە نوێنەرایەتی خێزانی یەکێتییەکە، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی هاندەرانی یانەی زاخۆ کرد، بەبۆنەی بەدەستهێنانی خەڵاتی باشترین هاندەری جیهان  بۆ ساڵی 2025.

سەرکەوتن بەسەر ئەرجەنتین و ئیسپانیادا

سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق رایگەیاند،

“پیرۆزبایی لە سەرجەم هاندەران و پاڵپشتیکارانی یانەی زاخۆ دەکەم بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی باشترین هاندەری ساڵی 2025 ، دوای ئەوەی سەرکەوتنێکی بێ وێنەیان تۆمار کرد و توانییان بەسەر ڕکابەرە بەهێزەکانیان لە ئەرجەنتین و ئیسپانیا سەربکەون.”


هەروەها گوتیشی،

“پیرۆزبایی لە هەموو ئەوانە دەکەم کە پشتیوانی هاندەرانی زاخۆ بوون بۆ بەدەستهێنانی ئەم نازناوە، کە بە شایستەییەکی گەورە و بەهۆی رەهەندە مرۆییەکەیەوە بەدەستیان هێنا.”

زاخۆ وەک نموونەیەک بۆ عێراق

عەدنان درجال لە کۆتایی پەیامەکەیدا داوای کرد کە هاندەرانی زاخۆ بکرێنە نموونە بۆ هەموو عێراق و ده‌ڵێت،

“هیوادارم کۆمەڵەی هاندەران و خۆشەویستانی یارییە جەماوەرییەکان، هاندەرانی زاخۆ بکەنە نموونەیەکی زیندوو بۆ هۆشیاری و هاندانی دروست و دوورکەوتنەوە لە دەمارگیری، هەروەها سەیرکردنی وەرزش دوور لە زمانی بردنەوە و دۆڕان.”

Back to top button