
یاریگا –
جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی فیفا بەبۆنی بردنەوەی خەڵاتی زە بێست پیرۆزبایی لە هاندەرانی زاخۆ دەکات.
هاندەرانی یانەی زاخۆ شایستەی خەڵاتی زە بێستن، چونکە لە ئایاری 2025 پێش یارییان بەرامبەر یانەی حدوود، هاندەرانی زاخۆ چەندین یاریی منداڵان و بووکەڵەیان فڕێدایە ناو یاریگا، دواتر کۆکرانەوە و بەخشران بەو منداڵانەی بەدەست نەخۆشی دەناڵێنن.
ساتەوەختێکی ئیلهامبەخش و پڕ لە بەزەیی و میهرەبانی بوو، دەریخست چۆن تۆپی پێ هەموومان کۆدەکاتەوە، شانازی دەکەم کە پیرۆزباییتان لێدەکەم و زۆر سوپاستان دەکەم.
زاخۆ بە بەدەستهێنانی ئەم دەستکەوتە مێژووییە ناوی کوردستانی خستە سەر نەخشەی جیهان و هەموو کوردستانیان شانازی بەم خەڵاتە گەورە دەکەن.