Loading...
ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

ماستانتونۆ كێشه‌یه‌كی یاسایی گه‌وره‌ی بۆ چابی ئاڵۆنسۆ دروست كردووه‌

دەبێتە بۆمبێک لە جامی شا

Yariga App

یاریگا –

لە ئامادەکارییەکانی ریال مەدرید بۆ یارییەکەی جامی شای ئیسپانیا بەرامبەر تالاڤێرا، کێشەیەکی تەکنیکی و یاسایی سەریهەڵداوە کە پەیوەستە بە یاریزان فرانکۆ ماستانتۆنۆوە، ئەمەش دەستی چابی ئاڵۆنسۆی راهێنەری بەستووەتەوە لەوەی پشووی تەواو بە ئەستێرەکان بدات.

کێشەکە چییە؟

رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی ئاشكرایكردووه‌، ماستانتۆنۆ لەم وەرزەدا لەگەڵ تیمی دووەم کاستییا تۆمار کراوە نەک تیمی یەکەم، هەرچەندە ئەو وەک ئەستێرەیەک سەیر دەکرێت، بەڵام لە رووی یاساییەوە وەک یاریزانێکی ئەکادیمیا هەژمار دەکرێت.

سنووردارکردنی ئاڵۆنسۆ

بەپێی یاساکانی فیدراسیۆنی ئیسپانیا بۆ جامی شا، دەبێت  لانی کەم حه‌فت یاریزانی تیمی یەکەم لە ناو یاریگادا بن. ئەمەش واتە راهێنەر تەنیا دەتوانێت چوار یاریزانی تیپی دووەم کاستییا لە هەمان کاتدا یاری پێ بکات.

بەو پێیەی ماستانتۆنۆ خۆی وەک یاریزانی کاستییا هەژمار دەکرێت، ئەوا یەکێک لەو چوار شوێنە دەگرێت. ئەمەش وادەکات چابی ئاڵۆنسۆ تەنیا سێ یاریزانی دیكه‌ بتوانیت به‌شداری پێبكات بۆ ئەوەی یاری بە لاوەکانی تر بکات لە پێکهاتەی سەرەکیدا.

ئه‌م بابه‌ته‌ یاساییە وادەکات راهێنەر ناچار بێت بەشێکی زۆر لە ئەستێرە سەرەکییەکانی وەک ئێمباپێ یان ڤینیسیۆس دووانی تر بانگهێشت بکات و یارییان پێ بکات، نەک بتوانێت پشوویان پێ بدات و بە تەواوی پشت بە لاوەکان ببەستێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button