Loading...
جیهانعێراقگرنگترینمۆندیالی 2026

کارەساتی دارایی رکابەرێكی عێراق لە پاشکۆی مۆندیال دوورده‌خاته‌وه‌

ئەرکی عێراق لە پاشکۆی مۆندیال ئاسانتر کرا

Yariga App

یاریگا –

لە یەکێتی تۆپی پێی سورینا لەبەردەم کارەساتێکی دارایی گه‌وره‌یه‌، رەنگە نەخشەی گەیشتن بە مۆندیالی 2026 بە تەواوی بگۆڕێت.

لە کاتێکدا هەموو چاوەکان لەسەر خشتەی یارییەکانی پاشکۆی جیهانین، تۆڕی فۆكس سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، لە پشت پەردەوە کارەساتێکی دارایی خەریکە سیناریۆی یارییەکان بە تەواوی دەگۆڕێت و دیارییەکی گەورە پێشکەشی هەڵبژاردەی عێراق  و بۆلیڤیا دەکات.

قەیرانی سورینام؛ هەڕەشەی کشاندنەوە

بەپێی میدیا جیهانییەکان و سەرچاوەکان لە ئەمریکای باشوور، یەکێتی تۆپی پێی سورینام  لە لێواری داڕماندایە، هەژمارە بانکییەکانی یەکێتییەکە بلۆک کراون و مەترسی سزای توندی فیفایان لەسەرە بەهۆی دەستێوەردانی دەرەکی و قەیرانی داراییەوە.

سەرۆکی یەکێتی سورینام بێدەنگی دەشکێنێت

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا جۆن کریشنا‌دات سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی سورینام، دانی بەو ڕاستییە تاڵەدا نا کە رەنگە خەونی گەیشتنیان بە مۆندیال لە گۆڕ بنێت.

کریشنادات بە ئاشکرا گوتی:

“ئێمە لە دۆخێکی زۆر هەستیار و مەترسیدارداین، پێویستمان بە نزیکەی شه‌ش ملیۆن دۆلار هەیە بۆ ئەوەی بتوانین ئامادەکاری بۆ یارییەکان بکەین و تیپەکە رێکبخەینەوە، بەڵام تاوه‌كو ئێستا حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان وەڵامیان نەداوینەتەوە.”

هەروەها گوتیشی،

“بەبێ پارە، ناتوانین راهێنەر دابمەزرێنین و کەمپ بکەینەوە. ئەگەر دۆخەکە بەم شێوەیە بەردەوام بێت، مەترسی ئەوە هەیە نەتوانین بەشداری یارییەکە بکەین.”

سێ مانگ ماوە و ڕاهێنەر نییە!

یەکێک لە سەیرترین خاڵەکان ئەوەیە، لەکاتێکدا تەنیا سێ مانگ ماوە بۆ یاری چارەنووسساز بەرامبەر بۆلیڤیا، هەڵبژاردەی سورینام تاوه‌كو ئێستا بێ راهێنەرە، نەبوونی سیولەی نەختی وایکردووە کە هیچ راهێنەرێک ئامادە نەبێت ئەرکەکە بگرێتە ئەستۆ، ئەمەش ئەگەرەکانی کشاندنەوەی سورینام بەهێزتر دەکات.

دیارییەک بۆ عێراق و بۆلیڤیا

ئەگەر قسەکانی سەرۆکی یەکێتی سورینام بەدی بێن و ئەو وڵاتە بە فەرمی بکشێتەوە یان لەلایەن فیفاوە سڕ بکرێت، ئەوا بەپێی یاساکانی فیفا،

  1. یاری نێوان بۆلیڤیا x سورینام ناكرێت.

  2. بۆلیڤیا بە براوەی (3-0) و بەبێ یاری هەژمار دەکرێت.

  3. هەڵبژاردەی عێراق لەبری ئەوەی چاوەڕێی براوەی یارییەکە بکات، راستەوخۆ و بە دڵنیاییەوە دەزانێت کە رکابەرەکەی بۆلیڤیایە.

ئەم سیناریۆیە وادەکات ده‌سته‌ی هونەری هەڵبژاردەی عێراق تەواوی تەرکیزیان تەنیا لەسەر شێوازی یاری بۆلیڤیا بێت، بێ ئەوەی نیگەرانی ئەگەری گۆڕانی رکابەرەکەیان بن.

بابەتی زیاتر

Back to top button