پرسیارێک لە سڵۆتەوە؛ ئایا سەڵاح دان بە هەڵەکەیدا دەنێت و دەستپێشخەری دەکات؟
سڵۆت بە هێمنی مامەڵە لەگەڵ کەیسی سەڵاح دەکات

یاریگا –
ئارنە سڵۆت، راهێنەری لیڤەرپوول لە قسەی خۆی بەرامبەر محەمەد سەڵاح پەشیمان نەبووەتەوە و بە خەتاباری دادەنێت.
لیڤەرپوول لە یاریی شەوی رابردوو بەرامبەر ئینتەر میلان لە چامپیۆنزلیگ 0-1 سەرکەوت و ئەوەندەی دیکە فشاری سەر سەڵاح زیادبوو، چونکە بانگهێشتی یارییەکە نەکرابوو.
سڵۆت کۆبوونەوەی لەگەڵ سەڵاح بەر لە گەشتی ئەستێرە میسڕییەکە بۆ جامی نەتەوەکانی ئەفریقای دووپاتنەکردەوە، دوای یارییەکە بەمشێوەیە قسەی بۆ پلاتفۆڕمی Amazon Prime کرد؛
پێویستە سەرنج لەسەر ئەم یارییە و بردنەوەیە دابنێین، بەڕای من گرنگە.
ئێوە دەڵێن، هەمووان لە ژیانی ئاسایی هەڵە دەکەن، بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە، ئایا پێویستە یاریزانانیش دان بەوەدا بنێن؟ ئایا پێویستە دەستپێشخەرییەکە لەمن یاخود لە (سەڵاح) بێت؟
لە ئینگلتەرا زۆر شت لەسەر ئەم بابەتە گوترا و ئەمەش کاریگەری لەسەر یاریزانانن دروست دەکەن و بە تایبەتیش سەڵاح، چونکە یاریزانێکی کاریگەری ئێمەیە.
سەبارەت بە بردنەوەکەی ئینتەر میلان، بەڕاستی گرنگە، چونکە ئینتەر تیمێکی بەهێزە و وەرزەکەی بەباشی دەستپێکردووە، بەشێوەیەکی گشتی، یاریزانان پابەندییەکی زۆریان لە یارییەکە پیشاندا.



