فەرمی؛ نه‌ورۆز یاریزانێكی دڵی بەرگری گواستنه‌وه ریزه‌كانی
نەورۆز هێڵی بەرگری بەهێز دەکات

یاریگا –
حەسەن عاشور بووە یاریزانی نوێنەری سلێمانی یانه‌كه به‌فه‌رمی گرێبه‌سته‌كه‌ی راگه‌یاند
لە هەنگاوێکدا بۆ بەهێزکردنی هێڵی بەرگری بۆ کێبڕکێکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق، یانەی نەورۆز بە فەرمی گرێبەستی لەگەڵ بەرگریکار حەسەن عاشور واژۆ کرد.
وردەکاریی گرێبەستەکە
دەستەی کارگێڕی یانەی نەورۆز گەیشتنە رێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ حەسەن عاشور بۆ ئەوەی پەیوەندی بە ریزەکانی یانەکەوە بکات، ئەم گرێبەستە بەشێکە لە پلانی دەستەی هونەری یانەکە بۆ پڕکردنەوەی کەلێنەکانی هێڵی به‌رگری و گرێبه‌سته‌كه تاوه‌كو كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌یه.
عاشوری 27 ساڵ یاریزانێکی گەنجە و وزەیەکی زۆری هەیە له دڵی به‌رگری و باڵی چه‌پ ده‌توانێت یاریی ده‌كات، بەوە ناسراوە کە یاریزانێکی جەستەیی بەهێزە و توانای بڕینی هێرشەکانی هەیە، هەروەها لە تۆپە بەرزەکاندا باڵادەستە.
حەسەن عاشور پێشتر ئەزموونی لەگەڵ یانەی شورتە و ته‌ڵه‌به و گه‌رمه و زه‌ورا و هه‌ولێری هه‌بووه، له‌گه‌ڵ شوڕته بووه‌ته پاڵه‌وانی خولی عێراق، ئه‌م یانانه ئەزموونێکی باشیان بەم یاریزانە بەخشیوە کە ئێستا دەیەوێت لەگەڵ نەورۆز زیاتر دەربکەوێت و خولەکی زیاتری یاریکردن بەدەست بهێنێت.
بە هاتنی حەسەن عاشور، یانەی نەورۆز پەیامێک دەدات کە دەیەوێت لەم كێشه‌كانی چاره‌سه‌ر بكات و یه‌كه‌م هه‌نگاویشی له هێلی به‌رگری یانه‌كه‌وه بووه، چاوەڕوان دەکرێت یاریزانەکە لە یارییەکانی داهاتوودا راستەوخۆ بچێتە پێکهاتەی یانه‌كه.



