ئەنجامی تیروپشكی جامی جیهانی 2026
هەموو شتێک لەبارەی یارییەکانی مۆندیالی داهاتوو بزانە

یاریگا –
ئەمڕۆ هەینی كاتژمێر 20:00 بەكاتی هەولێر، رێوڕەسمی تیروپشكی جامی جیهانی 2026 لە ناوەندی كێنێدی لە واشنتنی پایتەختی ئەمریكا بەڕێوەچوو.
مۆندیالی 2026 لەلایەن وڵاتەكانی ئەمریكا، كەنەدا و مەكسیک میوانداری دەكرێت و بۆ یەكەمجار بە بەشداری 48 هەڵبژاردە یارییەكانی بەڕێوەدەچێت.
سەرجەم 48 هەڵبژاردەكە بەسەر چوار ئاستدا دابەشكراون و 12 كۆمەڵە پێكدەهێنن.
ئاستی یەكەم؛ کەنەدا، مەکسیک، ئەمریکا، ئیسپانیا، ئەرجەنتین، فەرەنسا، ئینگلتەرا، بەرازیل، پورتوگال، هۆڵەندا، بەلجیکا، ئەڵمانیا.
ئاستی دووەم؛ کرواتیا، مەغریب، کۆڵۆمبیا، ئۆرۆگوای، سویسرا، ژاپۆن، سەنیگال، ئێران، کۆریای باشوور، ئیکوادۆر، نەمسا، ئوسترالیا.
ئاستی سێیەم؛ نەرویج، پەنەما، میسر، جەزائیر، سکۆتلەند، پاراگوای، تونس، کۆتدیڤوار، ئۆزبەکستان، قەتەر، سعودیە، باشووری ئەفریقا.
ئاستی چوارەم؛ کیپ ڤێرد، غانا، کوراساو، هایتێ، نیوزلەندا، چوار هەڵبژاردەی پلەی ئۆفی ئەوروپا، دوو هەڵبژاردەی پلەی ئۆفی کیشوەرەکان.
ئەنجامی تیروپشكی مۆندیالی 2026؛
كۆمەڵەی یەكەم؛ مەكسیک، كۆریا، ئەفریقای باشوور، پاشكۆی یوێفا
کۆمەڵەی دووەم؛ كەنەدا، سویسرا، قەتەڕ، پاشكۆی یوێفا
کۆمەڵەی سێیەم؛ بەڕازیل، مەغریب، سكۆتلاند، هایتی
کۆمەڵەی چوارەم؛ ئەمریكا، ئوستڕالیا، پاراگوای، پاشكۆی یوێفا
کۆمەڵەی پێنجەم؛ ئەڵمانیا، ئێكوادۆر، كۆتدیڤوار، كوراساو
کۆمەڵەی شەشەم؛ هۆڵەندا، ژاپۆن، تونس، پاشكۆی یوێفا
کۆمەڵەی حەفتەم؛ بەلجیكا، ئێران، میسڕ، نیوزیلەندا
كۆمەڵەی هەشتەم؛ ئیسپانیا، ئوروگوای، سعوودیە، كەیپ ڤێردی
كۆمەڵەی نۆیەم؛ فەڕەنسا، سێنیگال، نەرویج، پاشكۆی نێودەوڵەتی
كۆمەڵەی دەیەم؛ ئەرجەنتین، نەمسا، جەزائیر، ئوردن
كۆمەڵەی یازدەیەم؛ پۆرتوگال، كۆڵۆمبیا، ئوزباكستان، پاشكۆی نێودەوڵەتی
كۆمەڵەی دوازدەیەم؛ ئینگلتەرا، كرواتیا، پەنەما، غانا




