
یاریگا –
یانەی ئارسیناڵ سەرکەوتووبوو لە گواستنەوەی دووانەی بەهرەمەندی ئیکوادۆری ئێدوین کوینتێری و هۆڵگەری برای.
ئێدوین و هۆڵگەر دووانە، واتا جمکن و تازە تەمەنیان 16 ساڵە. بۆ یەک یانە یاریی دەکەن کە ئیندیپێندێتی دی ڤالێ وڵاتەکەی.
وەک ئەوەی لە ماڵپەڕی فەرمی ئارسیناڵ هاتووە، ئەو جمکە برا بەفەرمی لە هاوینی 2027 کاتێک تەمەنیان دەبێتە 18 ساڵ، بەفەرمی پەیوەندی بە گەنەرزەوە دەکەن.
ئارسیناڵ لەم گواستنەوەدا بەردی بناخەی پرۆژە درێژخانەکەیان دادەنێن. ئێدوین کە لە باڵی راست یاریی دەکات، لە میدیا نێوخۆییەکانی ئیکوادۆر بە نێیمار دا سیلڤای نوێ ناوزەد دەکرێت. هەرچی هۆڵگەرە، وەک ناوەراستکاری هێرشبەریی یاریی دەکات و ئەمەیان بە تیاگۆ ئالکانتارای ئەستێرەی پێشووی ئیسپانیا و یانەکانی بایرن میونشن، لیڤەرپوول و بارسێلۆنا دەچوێنرێت.
Welcome to The Arsenal, Edwin & Holger Quintero ❤️
The highly sought-after Ecuadorian duo have signed pre-contract agreements to join the Gunners from Independiente del Valle in 2027 👇
— Arsenal (@Arsenal) December 4, 2025



