
یاریگا –
چابی ئاڵۆنسۆ، راهێنەری ریال مەدرید پێیوایە، تیمەکەی باشترین یاریی ئەم وەرزەی لە بەرامبەر ئاتلێتیک بیلباو کرد.
مەدرید لە نێو قەڵای سان مامێس، 0-3 لە یانەکەی باسکی بردەوە و جارێکی دیکە، جیاوازی لەگەڵ بارسێلۆنا پێشەنگدار بۆ تەنیا خاڵێک کەمکردەوە.
ئاڵۆنسۆ لە دوای یارییەکە بە رۆژنامەنووسی گوت؛
یارییەکی گرنگ بوو، ویستمان زنجیرەی یەکسانبوونەکان بشکێنین و زۆر بە ئارامی خۆمان بۆ ئەم یارییە ئامادە کردبوو.
یارییەکی نزیک لە بێخەوشیمان کرد، یەکێکە لە باشترین یارییەکانی من لەگەڵ ریال مەدرید، بە تایبەت لە یاریگایەک یاریمان کرد، کە پێویستی بە ماندووبوونێکی زۆرە.
⚽ Xabi: “Mbappé está en un muy buen momento” pic.twitter.com/ojk5cBsBJg
— MARCA (@marca) December 3, 2025
دوای سێ یەکسانبوونی بەدوای یەک، ریال مەدرید بردنەوەیەکی گرنگی بەسەر بیلباو بەدەستهێنا، لەو یارییەدا کیلیان ئێمباپێ وەکو هەمیشە درەوشایەوە و دوو گۆڵی کرد و یەکێکی دیکەشی دروستکرد.
ئاڵۆنسۆ لەبارەی ئێمباپێ دەڵێت؛
کیلیان لە دۆخێکی ناوازەدایە، زۆر توانای کۆنتڕۆڵکردنی جووڵە و هەماهەنگی لەگەڵ ڤینیسیۆس هەیە.
هەر لە یەکەم خوولەکەوە بۆ بردنەوە یارییمان کرد.



