
یاریگا –
لە یارییەكی دیكەی گەڕی چواردەیەمی پرێمەرلیگ ئارسیناڵ لە یاریگای خۆیدا میوانداری برێنتفۆرد دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 22:30 بە كاتی هەولێر ئارسیناڵ لە یاریگای ئیماراتی تایبەت بە خۆی میوانداری برێنتفۆرد بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی چواردەیەمی پرێمەرلیگ.
پڕۆفایلی یاریی

ئارسیناڵ لەم وەرزەی پرێمەرلیگ لە كۆی سیازدە یاریی لە نۆ یاریی براوە بووە و سێ یارییش یەكسان بووە و تەنیا یەک یاریی دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 30 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی پرێمەرلیگی گرتووە.
لە بەرامبەردا برێنتفۆرد لە كۆی سیازدە یاریی شەش یاریی بردووەتەوە یارییەک یەكسان بووە و یارییەكیش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 19 خاڵ لە ریزبەندی دوازدەیەمی پرێمەرلیگ دێت.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
ئارسیناڵ بە بێ كای هاڤێرتز، گابریێل خێسوس، ویلیام سالیبا، گابریێل و لیاندرۆ ترۆسارد رووبەڕووی برێنتفۆرد دەبێتەوە.
لە بەرامبەردا برێنتفۆرد بە بێ فابیۆ كارڤالۆ، میلامیلۆ و رێس نێڵسن رووبەڕووی ئارسیناڵ دەبێتەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئارسیناڵ
رایا
وایت، مۆسكوێرا، هینكاپێ، كالافیۆری
ئۆدیگارد ، نۆرگارد، رایس
ساكا، یۆكێرێش، مادویكێ
پێكهاتەی پێشبینیكراوی برێنتفۆرد
كێڵێهەر
كایۆدی،كۆلێنس،ڤان دێن بێرگ، ئایەر، هێنری
هێندرسن، دامسگارد، یارمۆلیک
تیاگۆ، دانگۆ



