
یاریگا –
جۆب بێڵینگهام، ناوەڕاستکاری ئینگلیزی لە بۆڕووسیا دۆرتموند بێزاربووە و دەیەوێت یانە ئەڵمانییەکە جێبهێڵێت.
رۆژنامەی میرەر بڵاویکردووەتەوە، جۆب بێڵینگهام لە کەمی خولەکەکانی یاریکردنی ناڕازییە، هەست دەکات لە دۆرتموند پشتگوێخراوە و دەیەوێت لە مێرکاتۆی زستانە ماڵئاوایی لە زەردەواڵەکانی ئەڵمانیا بکات.
بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، یانەی پاریسی فەڕەنسی کە ئەم وەرزە بۆ لیگ وەن سەرکەوتووە، گرنگی بە بێڵینگهام دەدات و دەیەوێت گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکات. بەڵام دۆرتموند ئامادەیە تەنیا بەشێوەی خواستن دەستبەرداری ببێت.
🚨 Borussia Dortmund midfielder Jobe Bellingham could depart after only five months, with Paris FC showing interest — but Dortmund are only open to a loan move.
The 20-year old has struggled for game-time this season and has already been linked to Manchester United, Crystal… pic.twitter.com/tBBJub5c68
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) December 2, 2025
رۆژنامە بەریتانییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، لە پرێمەرلیگ مانچێستەر یونایتد و تۆتنهامیش بە وردی چاودێری دۆخی یاریزانە 20 ساڵانییەکە دەکەن و چاویان لەسەرییەتی.
بێڵینگهام پێنج مانگ لەمەوبەر بەبڕی 30.50 ملیۆن یۆرۆ لە سەندەرلاندەوە پەیوەندی بە دۆرتموند کرد، بە درێسی یانە ئەڵمانییەکە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی 24 یاریی کردووە، 1,104′ خولەک یاریی کردووە گۆڵێکی کردووە و سێ گۆڵی دروستکردووە.



