
یاریگا –
رافینیا دووپات لە گرنگی بڕوابەخۆبوونی یاریزانان بە بارسێلۆنا دەکاتەوە، دوای بردنەوە گەورەکەیان بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید 3-1.
رافینیا گۆڵی یەکسانبوونەوەی یارییەکەی کرد و دوای یارییەکەش قسەی بۆ کەناڵی Moviestar کرد؛
پێموایە گرنگترین بابەت بڕوابوونە بە کارکردن. دەزانم هێشتا زۆر یاریی ماون و لەوانەیە هەموو شتێک رووبدات. دەبێ بەردەوام بۆ گۆڕینی ئەنجامی یارییەکان ئامادەبین.
زۆر بەباشی کار دەکەین و ئەمەش ئەو رۆحەی کە پێویستیمان پێیەتی، تاوەکو لە یاریی لەمجۆرە ئەنجام بگۆڕین. لەوانەیە گۆڵێکمان لێبکرێت، بەلام دەبێ تەواو بە عەقڵیەتی بارسا یاریی بکەین.
لە سەرەتاوە دەمانزانی یارییەکە قورسە، هەرچەند فشارمان کردایە، ئەوا زیاتر لە تۆڕی گۆڵی ئەوان نزیکدەبووینەوە.
🚨🎙️| Raphinha: “I’m in very good shape, but I’m looking for the best physical version of myself. Of course in a match like this I had some fatigue, In the end, that’s why I asked to be substituted. I could no longer continue NEITHER PEDRI.” #fcblive ✅ pic.twitter.com/RHgd6sWK3S
— BarçaTimes (@BarcaTimes) December 2, 2025
لەبارەی ئامادەیی خۆی لەڕووی جەستییەوە، رافینیا جەختیکردەوە؛
بەدوای وەشانێکی باشتری خۆم لەڕووی جەستەیی دەگەڕێم، لە یارییەکی لەمشێوەیەدا هەستم بە ماندووبوون کرد، بۆیە داوای گۆڕانکاریم کرد، چونکە نەمتوانی لە یارییەکە بەردەوام بم.
یاریی دوای یاریی متمانە وەردەگرین، خاڵی زۆر گرنگمان کۆکردووەتەوە و دەبێ لەسەر ئەم رێجکەیە بەردەوام بین.
بارسێلۆنا بەم بردنەوەیە، جیاوازی لەگەڵ ریال مەدرید بۆ چوار خاڵ زیادکرد، کە ئەمشەو لە سان مامێس دەبێتە میوانی ئاتلێتیک بیلباو.



