
یاریگا –
گراهام ئاڕنۆڵدی ئوسترالی و راهێنهری ههڵبژاردهی عێڕاق پهیامێكی توند ئاراستهی یاریزانهكانی دهكات و داوایان لێدهكات باشترین ئاستی خۆیان نیشانبدهن.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بەر لە یارییەکەی بەرامبەر بەحرەین لە جامی عەرەبی 2025، گراهام ئاڕنۆڵدی راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق پلانی خۆی بۆ پاڵەوانێتییەکە ئاشکرا کرد و جەختی لەوە کردەوە کە ئەم جامە تاقیکردنەوەی کۆتاییە بۆ یاریزانانی ناوخۆ، پێش یارییە چارەنووسسازەکانی پاشکۆی مۆندیال.
“بەرپرسیارێتییەکان هەڵدەگرم”
ئاڕنۆڵد بە متمانەوە دەستی به گفتوگۆی كۆنرگه رۆژنامهوانیهكه كرد و گوتی ،
“من لێرەم بۆ ئەوەی کارێکی باش بۆ عێراق بکەم، بەرپرسیارێتی هەر ئەنجامێک لە ئەستۆ دەگرم، جا باش بێت یان خراپ. ئامانجی سەرەکیمان لەم پاڵەوانێتییەدا بەخشینی متمانەیە بە یاریزانەکان و ئامادەکردنیانە.”
پەیام بۆ یاریزانانی ناوخۆ
سەبارەت بەو پێکهاتەیەی بانگهێشتی کردووە، کە زۆربەیان یاریزانی خولی ناوخۆی عێراقن، ئاڕنۆڵد رایگهیاند،
“ئەم پاڵەوانێتییە دەرفەتێکی زێڕین و گەورەیە بۆ یاریزانانی ناوخۆ، پێم گوتوون ئەمە دەرفەتی ئێوەیە ئەوەی لە تواناتاندایە نیشانمی بدەن، ئێمە دەمانەوێت باشترین ئاستی ئەوان ببینین پێش ئەوەی بچینە نێو یارییەکانی پاشکۆی جیهانی.
بەحرەین بکابەرێکی ئاسان نییە
دەربارەی یارییەکەی بهرامبهر بهحرێن، راهێنەرەکەی عێراق دانی بە سەختی ئەرکەکەدا نا،
“یارییەکی بەهێز و سەختمان لەبەردەمە دژی بەحرەین، ئەوان تیپێکی رێکخراون، بەڵام ئێمە باوەڕێکی گەورەمان بە یاریزانەکانمان هەیە کە دەتوانن ئاستێکی نایاب پێشکەش بکەن و یارییەکە ببەنەوە، ئێمە لە هەموو یارییەکدا تەنیا بۆ بردنەوە دەچینە یاریگا.”
چەکی نهێنی هاندەرانه
ئاڕنۆڵد ستایشی هاندەرانی عێراقی کرد و بە هۆکاری سەرکەوتنەکانی رابردووی زانی:
“هاندەران لە بەسرە هۆکاری سەرەکی بوون بۆ ئەوەی لە ئیمارات ببەینەوە، دەزانم لێرەش لە قەتەر ژمارەیەکی زۆر هاندەری عێراقی هەن، دڵخۆشم بە بوونیان و ئێمە هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی شانازی بە هەڵبژاردەکەیانەوە بکەن.”
بڕیارە هەڵبژاردەی عێراق لە یەکەم یاری خۆیدا لە جامی عەرەب، ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی بەحرەین ببێتەوە، کە وێستگەیەکی گرنگ دەبێت بۆ دیاریکردنی چارەنووسی شێرەکانی رافیدەین لە کۆمەڵەکەدا.



