Loading...
ئیسپانیا

گورزێکی کوشندە بەر بارسیلۆنا و ئیسپانیا کەوت؛ ئەستێرەیەک بەهۆی پێکانەوە بۆ ماوەیەک دادەبڕێت

Yariga App

یاریگا –

ئایتانا بۆنماتی، ئەستێرەی دیاری خانمانی بارسێلۆنا بەهۆی پێکانەوە کەمپی مەشقی هەڵبژاردەکەی بەجێهێشت.

ئایتانا بۆنماتی یاریزانی یانەی بارسێلۆنای خانمان کە سێ جار باڵۆندۆری بەدەستهێناوە، دوێنێ دوای ئەوەی لە کاتی مەشقەکانیدا بە شێوەیەکی نائاسایی بەربوویەوە ئێسکی تەڵەزمەی پێی راستی (Fibula) شکا. پشکنینە سەرەتاییەکانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا، پێکانەکەیان پشتڕاستکردەوە، بەمەش لە یاریی گەڕانەوەی یاری کۆتایی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا بەرامبەر ئەڵمانیا لە رۆژی سێشەممەدا بەشداری نەکات.

بۆنماتی ئەمڕۆ کەمپی هەڵبژاردەی ئیسپانیای بەجێهێشت و گەڕایەوە بارسێلۆنا بۆ ئەوەی پزیشکانی یانەکە پشکنینی زیاتری بۆ بکەن تاوەکوو وردی پێکانەکە و چۆنیەتی چارەسەرکردنی بزانرێت. بەزۆری پێکانی لەمجۆرە پێشبینی دەکرێت بۆ ماوەی چوار بۆ شەش هەفتە داببڕێت، بەڵام حاڵەتە جددیترەکان کە پێویستیان بە نەشتەرگەری هەبێت، دەکرێت بۆ ماوەی سێ بۆ شەش مانگ بخایەنێت.

دوورکەوتنەوەی بۆنماتی گورزێکی گەورە بۆ هێڵی ناوەڕاستی ئیسپانیا درووست دەکات. جیا لە بۆنماتی پاتریشیۆ گویخارۆ و ترێ ئەبلێرا و مایت ئۆرۆز بەهۆی پێکانەوە لە لیستی یاریزانان دوورکەوتوونەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button