Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

هۆکارێکی سەیر؛ بۆچی فێرگسن ئامادە نەبوو کریستیانۆ بکاتە کاپتنی مانچێستەر یونایتد؟

ئەفسانەیەکی شایتانە سوورەکان هەموو شتێک ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

گاری نیڤڵ، کاپتنی پێشووی مانچێستەر یونایتد ئاشکرای دەکات، سێر ئالێکس فێرگسن بەهۆی زوویر نەبوونی واین روونی بڕیاریداوە کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە قۆڵبەستی کاپتنی بێبەش بکات.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ و وەین روونی ماوەی پێنج وەرز لە مانچێستەر یونایتد بەیەکەوە یارییان کردووە، هەرچەنە بە رووکەش وادەردەکەوت هاوڕێی نزیکبن بەڵام بەردەوام جەنگێکی سارد لەنێوانیاندا هەبووە.

گاری نیڤڵ لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ سکای سپۆرتس ئاشکرایکردووە، سێر ئالێکس فێرگسن لەپێناو تێکەچوونی کەشی ژووری خۆگۆڕین بڕیاریداوە قۆڵبەستی کاپتنی بە کریستیانۆ رۆناڵدۆ نەدات.

لە ساڵی 2007 بەردەوام پێکانم هەبوو، بەو هۆیە هەستم دەکرد چیتر شایستەی ئەوە نیم کاپتنی تیپەکە بم، لەوکاتەدا کریستیانۆ رۆناڵدۆ، وەین روونی، کارلۆس تێڤێز، راین گیگز، پۆڵ سکۆڵز، ریۆ فێردیناند و ڤیدیچ و چەند یاریزانێکی دیکەی گەورەمان هەبوو.

رۆژێک چوومە لای ئالێکس فێرگسن، پێمگووت هەستدەکەم چیدیکە شایستەی ئەوە نیم کاپتنی مانچێستەر یونایتدبم، دەمەوێت قۆڵبەستەکە بە یاریزانێکی شایستە بدەیت.

فێرگسن لە وەڵامدا گووتی کوڕم قۆڵبەستەکە لای خۆت بپارێزە، ئەگەر بە کریستیانۆی بدەم رۆنی زوویر دەبێت، ئەگەر بە روونیش بدەم کریس نیگەران دەبێت. ئەگەر بە فێردیناندی بدەم ڤیدیچ پێیناخۆش دەبێت و ئەگەر بە ڤیدیچیش بدەم ریۆ نائاسوودە دەبێت، بۆیە پێویستە لەپێناو تێکنەچوونی کەشی تیۆەکە هەر خۆت کاپتن بیت.

نیڤڵ دەڵێت یاریزانانی وەک من و گیگز وەک پۆلیسی تیەکە وابووین، پێویستبوو هاوسنگی بپاێزین و پارێزگاری لە کەشەکە بکەین.

هەرچەندە فێرگسن قۆڵبەستی کاپینی بە رۆناڵدۆ و روونی نەدا، بەڵام هەردوو یاریزانەکە چەند جارێک بەهۆی ئامادەنەبوونی یاریزانە باڵاکان بەشێوەی کاتی قۆڵبەستەکەیان لەقۆڵیان کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button