
یاریگا –
خوان لاپۆرتا هیوادەبەخشێتەوە بە هاندەرانی بارسێلۆنا دوای شکستە سەختەکەیان 3-0 بەرامبەر چێڵسی لە هەفتەی پێنجەمی یارییەکانی چامپیۆنزلیگ.
بارسا لەو یارییە بەرامبەر چێڵسی جگە لە ئەنجامەکە، بە ئاستیش ونبوو. ئەوەش نیگەرانی لای هاندەرانی بلاوگرانا دروستکرد بەوەی یانەکەیان لە دووەم تاقیکردنەوەی قورسی وەرزەکە شکستیان هێنا کە پێشتر بەرامبەر ریال مەدریدیش دۆڕاندنیان چەشتبوو.
لە نوێترین لێدوانیدا، سەرۆکی یانە ئیسپانییەکە کە چەندین بابەتی جیاوازی باسکرد، تێیدا هیوابەخشین بە هاندەرانی یەکێک بوو لە تەوەرەکانی و وتی
لە گەڕانەوەمان لە لەندەن قسەم لەگەڵ هانزی فلیک کرد. کاردانەوەی خۆی و تیمەکەشیم بەدڵبوو. پێموایە ئەنجامەکە دەبێتە خاڵی وەرچەرخان.
لاپۆرتا قسەکانی بە بەڵگەهێنانەوەی مێژوو پاوساودار کرد و وتی
زۆرجار لە مێژوودا ئەنجامی خراپ پاڵنەرمان بووە بۆ وەرزێکی سەرکەوتوو. من دڵنیام لەمە.
ئەو قسانەی لاپۆرتا لەکاتێکدایە یانەکەی لە چامپیۆنزلیگ لە پلەی 18 دەکەم. لە خولی ئیسپانیش 31 خاڵی هەیە و پلەی دووەمە بە جیاوازی خاڵێک لەگەڵ ریال مەدریدی پێشەنگ.
🔵🔴 Laporta: “I spoke with Flick during the return from London… I liked his reaction and the team’s. I think that result will be a turning point”.
“A bad result in history has often pushed us toward a successful season. I’m sure of that”. pic.twitter.com/ABdKST4qRy
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) November 28, 2025



