
یاریگا –
فێرمین لۆپێز، ناوەڕاستکاری ئیسپانی یانەی بارسێلۆنا تووشی پێکان بووە و دوو هەفتە دووردەکەوێتەوە.
بارسێلۆنا بەشێوەیەکی فەرمی رایگەیاند، ماسوولکەی قاچی فێرمین لۆپێز برینداربووە، فێرمین بەهۆی ئەو پێکانە بۆ ماوەی دوو هەەفتە دووردەکەوێتەوە.
Comunicado médico❗
Fermín tiene una pequeña lesión en el sóleo de la pierna derecha y el tiempo de recuperación aproximado será de dos semanas pic.twitter.com/svNcnqDkbI
— FC Barcelona (@FCBarcelona_es) November 27, 2025
تیپەکەی هانزی فلیک لەم وەرزە بەدەست پێکانی ئەستێرەکانی دەناڵێنێت، ئەمڕۆ پێدری دوای پێکانێکی درێژخایەن گەڕایەوە مەشقەکانی یانەکە، بەڵام دڵخۆشی کاتالوونیەکان زۆری نەخایاند و پێکانی فێرمین بەرۆکی گرتن.
فێرمین بەهۆی ئەو پێکانە لە سێ یاریی داهاتووی بارسێلۆنا بەرامبەر یانەکانی دێپۆرتیڤۆ ئالاڤس، ئاتلێتیکۆ مەدرید و ریال بێتیس بێبەش دەبێت، ئەگەری هەیە بۆ یارییەکەی فرانکفورت لە چامپیۆنزلیگ بگەڕێتەوە.



