Loading...
کوردستان

یاریدەدەری راهێنەری زاخۆ بە قورسی سزا درا

سزای سەرپەرشتیاری یانەی زاخۆ کەمکرایەوە

Yariga App

یاریگا –

دوای رووداوەکانی یاریی نێوان چوارقوڕنە و زاخۆ، یەکێتی تۆپی پێی کوردستان سزای یاریدەدەری راهێنەری زاخۆی دا و سزای سەرپەرشتیاری تیپەکەشی کەمکردەوە.

لە گەڕی چوارەمی خولی نایابی کوردستان، دوای کۆتایی هاتنی یاریی نێوان چوارقوڕنە و زاخۆ ئاڵۆزی لە نێو یاریگادا روویدا، بە پشت بەستن بە راپۆرتی سەرپەرشتیاری یاریی و دەستکەوتنی بەڵگەی رووداوەکان، لیژنەی رێککاری و سزادان لە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان، بڕیاریدا سزای سەردار عومەر، یاریدەدەری راهێنەری زاخۆ بۆ سێ یاریی رابگرێت.

دوای پێداچوونەوە بە بڕیارەکانی لە سەر داوای نووسراوی زاخۆ، لیژنەی رێککاری و سزادان لە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان، سزای ندیار عەلی سەرپەرشتیاری زاخۆی لە دوو یاریی بۆ یەک یاریی کەمکردەوە.

تەواوی بڕیارەکانی لیژنەی رێککاری و سزادان

یەکێتی تۆپی پێی کوردستان
لێژنەی تێهەڵچوونەوە (استئناف)
لە بەرواری 26-11-2025 لە بارەگای یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی ژمارە 2ی ئەنجامدا سەبارەت بە پێشکەشکردنی تانەی (طعن) یانەی زاخۆ بە نووسراوی ژمارە 541 لە بەرواری 25-11-2025 لەسەر بڕیارەکانی لێژنەی ڕێکاری یاسایی و سزادان
​بڕیاری کۆبوونەوە
دوای پێداچوونەوە و هەموارکردنەوەی بڕیارەکانی لێژنەی ڕێکاری یاسایی و سزادان لێژنەی تێهەڵچوونەوە بڕیاریدا :
1- کەمکردنەوەی سزای دوورخستنەوەی سەرپەرشتیاری یانەی زاخۆ (ندیار علی) لە دوو یاری بۆ یەک یاری.
2- پەسەندکردنی سزای دوورخستنەوەی یاردەدەری ڕاهێنەری یانەی زاخۆ (سردار عمر) لە سێ یاری.

بابەتی زیاتر

Back to top button