رۆناڵدۆ بانگهێشتی مۆندیال دەکرێت؟

رۆبێرتۆ سانچێز راهێنەری هەڵبژاردەی پۆرتوگال لە ئێستاوە بابەتی بانگهێشتکردنی رۆناڵدۆی یەکلاکردەوە بۆ جامی جیهانیی.
کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە هاوینی داهاتوودا تەمەنی دەگاتە 41 ساڵ بەڵام ئەمە گومانیی لای راهێنەر دروست نەکردووە. کریستیانۆ چاوی لەوەیە بەشداری لە شەشەم جامی جیهانی خۆیدا بکات. مارتینێزیش لە میانەی دەرکەوتنێکدا بۆ سکای سپۆرت وتی
هەمووان بۆچوونییان هەیە لەسەر کریستیانۆ رۆناڵدۆ. هەر کاتێک یاری دەبەینەوە دەبینین رۆناڵدۆ گۆڵێک یان دووانی تۆمارکردووە، یان پرسیاری ئەوە دەکرێت تۆ زۆر پشت بە رۆناڵدۆ دەبەستیت و ئەی چی دەکەیت ئەگەر ئەو یاری نەکات. بۆ ئێمە وەڵامەکەی روونە، رۆناڵدۆ لە کۆتا 30 یاریدا خاوەنی 25 گۆڵە و ئەمەش سەرسوڕهێنەرە. کاتێک دەگاتە مەشقەکان هەمووکات بەوپەڕی پیشەگەرییانە مەشق دەکات و هەموو رۆژێک هەوڵ دەدات باشتر بێت. ئەمە جگە لەوەی زۆر دڵسۆزی وڵاتەکەیەتی. رۆناڵدۆ وەک یاریزان گۆڕاوە و تەنها گۆڵ تۆمارکردن ناهێنێت بۆ پۆرتوگال وەک ئەو کاتەی 18 و 19 ساڵ بوو. ئێستا کەسایەتییەکی بەهێزیشی هەیە و هێشتا برسیی بردنەوە بۆ پۆرتوگال. تا ئەوکاتەی ئەوانەی هەبێت ئەو بەشێک دەبێت لە هەڵبژاردەکە.
ئەوەی هاندەرانی پۆرتوگالی نیگەرانکردووە کەمیی گۆڵەکانی رۆناڵدۆیە لە یارییە فەرمیی و رکابەرییەکانی پۆرتوگال دا. رۆناڵدۆ لەوپەڕی ئاستیدا لە پێنج جامی جیهانی پێشوودا تەنها هەشت گۆڵی هەیە. بە کۆی گشتیش بە یارییەکانی جامی جیهانی و یۆرۆدا لە 50 یاری تەنها 22 گۆڵی هەیە.
رۆناڵدۆ لە مانگی دووی ساڵی نوێ دا تەمەنی دەگاتە 41 ساڵ. هەروەها تاوەکو 2027 گرێبەستی لەگەڵ نەسڕ هەیە و بەنیاز نیە وا زوو واز لە یاریکردن بهێنێت.



