Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

لە مێژوودا رووینەدابوو؛ یاریزانانی کاستیا شکستیان بە ریال مەدرید هێنا

ریال مەدرید سێ یارییە نەیبردووەتەوە

Yariga App

یاریگا –

یاریزانانی ئەکادیمیای ریال مەدرید بوونە هۆکاری ئەوەی مێرێنگی دوو خاڵی دیکەی گرنگ لەدەستبدات.

شەوی رابردوو 23ـی نۆڤێمبەری 2025 ریال مەدرید لە یارییەکانی 13ـی لالیگا بووە میوانی ئێڵچێ و یارییەکە 2-2 کۆتایی هات و ریال مەدرید دوو خاڵی دیکەی لەدەستدا و جیاوازییەکەی لەگەڵ بارسێلۆنای رکابەری بۆ یەک خاڵ کەمبووەوە.

ئەوەەی زیاتر جێگای سەرنجە، بۆ یەکەمجارە لە مێژووی لالیگا دوو یاریزانی پێشووی کاستیا، ئەلیکس فێباس و ئالڤاۆ رۆدریگێز لە یارییەکدا گۆڵیان لە ریال مەدرید کرد، پێشتر هەرگیز رووینەدابوو دوو یاریزانی دەرچووی ئەکادیمیای ریال مەدرید لە یارییەک دوو گۆڵ لە یانەی پێشوویان بکەن.

ریال مەدرید سێ یارییە بەدوای یەک تامی بردنەوەی نەکردووە، لە چامپیۆنزلیگ 1-0 بە لیڤەرپوول دۆڕا، لەدوایین دوو یاریی لالیگا 0-0 لەگەڵ رایۆ ڤایێکانۆ و 2-2 لەگەڵ ئێڵچێ یەکسانبووە و ئێستا بە جیاوازی تەنیا 1 خاڵ لەپێش بارسێلۆنا پێشەنگی لالیگای گرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button