Loading...
ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەراگرنگترین

گواردیۆلا ئاماده‌كارییه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ بارسێلۆنا ده‌ستپێكردووه‌

كۆشكێكی گرانبه‌ها ده‌كرێت

Yariga App

یاریگا –

پێپ گواردیۆلای راهێنه‌ری یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی ده‌یه‌وێت كۆشكێكی گرانبه‌ها له‌ نزیك ماڵه‌كه‌ی پێشووی له‌ بارسێلۆنا بكرێت

پێگه‌ی سه‌نی به‌ریتانی ئاشكرایكردووه‌، پێپ گواردیۆلای ڕاهێنەری مانچێستەر سیتی سەرقاڵی کڕینی کۆشکێکی گرانبەهایە کە کەمتر لە 90 مەتر لەو ماڵەكه‌ی دوورە کە پێشتر لەگەڵ کریستینا سێرای هاوسەری تێیدا دەژیا، ئەم هەنگاوەش لە کاتێکدایە، راهێنەرەکە خەریکی تەواوکردنی رێکارەکانی جیابوونەوەیەتی لە هاوژینه‌كه‌ی.

وردەکاریی کۆشکە نوێیەکە

 

ئەم موڵکە نوێیە کە نرخەکەی 13.5 ملیۆن پاوەندە، دەکەوێتە گەڕەکی دەوڵەمەندنشینی “پێدڕالبێس” لە بارسێڵۆنا و تەنیا بە پیادەڕەوییەک کەم لە ماڵی پێشوویانەوە دوورە.

لە تایبەتمەندییەکانی کۆشکەکەدا هاتووە:

بینایەکی مۆدێرنە تازە دروستکراوه‌ و چەند نهۆمێکە، پەنجەرەی زۆر گەورە و فراوانی هەیە بۆ ئەوەی رووناکی زۆر بچێتە ژوورەوە.
مەلەوانگەی تایبەتی هەیە و دەوروبەری بە چیمەنی سەوز و دار رازێنراوەتەوە، ناوچەکەی گرد و بەرزاییە و دیمەنێکی زۆر فراوانی هەیە، بۆ ئەوەی لە دەرەوە دیار نەبێت، کۆشکەکە بە چەندین جۆر درەختی چڕ دەورە دراوە، لەوانە،داری بەروو، داری لیمۆ، ماگنۆلیا،داری زەیتوونی دێرین.


سەرچاوەکان لە ئیسپانیاوە جەخت لەوە دەکەنەوە کە هیچ رێگایەک بۆ گەڕانەوەی پەیوەندی له‌گه‌ڵ هاوژینه‌كه‌ی نەماوە، دوای ئەوەی لە مانگی یەکی ئەمساڵەوە جیابوونەوەیان راگەیاند و هەردووکیان یەک پارێزەر بەکاردەهێنن، ئەمەش مانای ئەوەیە جیابوونەوەکە به‌ره‌و کۆتایی ده‌چێت.

پلانی داهاتوو

سه‌ن ئاشكرایكردووه‌ پێپ ئەم کۆشکە وەک وەبەرهێنانێکی داهاتوو بۆ ڤالێنتینای کچە بچووکەکەی دەبینێت، كه‌ 17 ساڵه‌ هەروەها پێپ بەڵێنی داوە کە دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لە ساڵی 2027، یانەی مانچێستەر سیتی جێدەهێڵێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button