
یاریگا –
فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی ریال مەدرید، کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتی یانەکەی بۆ هێرشکردنە سەر بارسێلۆنا قۆستەوە و چەند پەیامێکی ئاڕاستەکردن.
پێرێز جارێکی دیکە کەیسی نێگرێیرای کردەوە و دووپاتیدەکاتەوە، ئەوەی روویدا هەرگیز ئاسایی نەبووە، ئەمەش وەکو ئاماژەیەک بۆ خەرجییەکانی بارسێلۆنا بۆ جێگری سەرۆکی ئەوکاتی لێژنەی ناوبژیوانان.
شتێکی ئاسایی نییە بارسێلۆنا لە ماوەی 17 ساڵ زیاتر لە 8 ملیۆن یۆرۆ بە ناوبژیوانان بدات، جا بە هەر هۆکارێک بێت. ئەو ماوەیەش باشترین سەردەمی بارسا بووە.
😱 Florentino Pérez, muy tajante contra el Presidente de LaLiga.
🗣️ “Tebas ha multiplicado su sueldo a costa de los clubes que han vendido a sus jugadores para sobrevivir”. pic.twitter.com/MsAjrtczbg
— El Chiringuito TV (@elchiringuitotv) November 23, 2025
“ئەوە ئاسایی نییە کە بارسێلۆنا زیاتر لە ههشت ملیۆن یۆرۆ بە جێگری سەرۆکی ناوبژیوانان بدات لە ماوەی 17 ساڵدا، هۆکارەکەی هەرچی بێت. ئەمە بە شێوەیەکی رێکەوت دەکەوێتە سەر باشترین قۆناخی وەرزشیی بارسێلۆنا.”
🎙️ Florentino Pérez ‘saca pecho’ en su discurso de apertura de la Asamblea Ordinaria del Madrid.
👉 “Este club es un ejemplo, la unidad de todos nosotros ha sido la base para vivir un ciclo ganador histórico”.
🏆 “En estos 15 años hemos ganado 58 títulos: 30 de fútbol y 28 de… pic.twitter.com/ZgrgtUYQq7
— El Chiringuito TV (@elchiringuitotv) November 23, 2025
بەرگری لە سوپەرلیگ و رەخنە لە یوێفا
سەرۆکی ریاڵ مەدرید جارێکی تر بەرگری لە پڕۆژەی سوپەرلیگی ئەوروپی کرد و رەخنەی توندی لە یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا گرت، بەوەی کە هەوڵ دەدات رێگری لە یانەکان بکات بۆ رێکخستنی پاڵەوانێتی تایبەت بە خۆیان.
“ئەوە ئاسایی نییە و یاسایی نییە کە هەوڵ بدرێت رێگری لە یانەکان بکرێت لە رێکخستنی پاڵەوانێتی تایبەت بە خۆیان. ئاسایی نییە کە یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا هەوڵ بدات چارەنووسی ئێمە دیاری بکات و فۆرماتی پاڵەوانێتییەکان بەسەرماندا بسەپێنێت کە زیان بە هاندەران دەگەیەنێت. هەر بۆیە ناچار دەبین یارییەکان لە ئاسیا، نزیک چین بكهین.”
پێرێز پێی وایە شێوازی ئێستای بەڕێوەبردنی تۆپی پێی ئەوروپا زیان بە یانە گەورەکان دەگەیەنێت و سوپەرلیگ تاکە رێگەیە بۆ گەشەپێدانی ئابووری و وەرزشیی یانەکان.
شانازی بە دەستکەوتەکان و پڕۆژەی بێرنابیۆ
پێرێز شانازی بە دەستکەوتەکانی یانەکەی لە ماوەی دە ساڵی رابردوودا کرد و ئامارێکی سەرنجڕاکێشی خستەڕوو:
“لە ماوەی دە ساڵی رابردوو 58 نازناوی جیاوازمان بەدەستهێناوە، لەوانە شەش نازناوی چامپیۆنزلیگ لە تۆپی پێ و سێ نازناو لە باسکە. ئەمە شتێکە کە زۆر شانازی پێوە دەکەین. بوون بە هاندەری ریاڵ مەدرید شێوازێکی ژیانە.”
هەروەها، پێرێز باسی لە پڕۆژەی نوێکردنەوەی یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ کرد و جەختی لەوە کردەوە کە یاریگاکە بووەتە سەرچاوەیەکی داهات بۆ یانەکە:
“1.347 ملیار یۆرۆمان لە بێرنابیۆ وەبەرهێناوە، ئێستا خۆی لە خۆیدا بووەتە سەرچاوەیەکی داهات، جگە لەوەش، یانەکە بەشدارییەکی بەرچاوی لە ئابووری گشتیدا کردووە، بە پێدانی 356 ملیۆن یۆرۆ بە نووسینگەی باج و بیمەی کۆمەڵایەتی.”



