
یاریگا –
پۆڵ پۆگبا، ئەستێرەی فەڕەنسی بە گەڕانەوەی بۆ یاریگاکان دڵخۆشە و دەیەوێت بۆ ماوەیەکی درێژ بەردەوام بێت.
دوای بەکارهێنانی ماددەی وزە بەخشی قەدەخەکراو، پۆگبا بۆ ماوەی دوو ساڵ لە یاریگاکان دوورخرایەوە و دوێنێ شەممە، یەکەم یاریی بە درێسی مۆناکۆ کرد.
پۆگبای 32 ساڵان، لە هاوینی رابردوودا بەخۆڕایی پەیوەندی بە مۆناکۆ کرد، شەوی رابردووش یەکەم یاریی بە درێسی یانەکە کرد و بەشداری دوا 10 خوولەکی یارییەکەی بەرامبەر رێن لە لیگ وەن کرد.
🔙 بوغبا يعود إلى الملاعب بعد غياب دام أكثر من عامين #الدوري_الفرنسي pic.twitter.com/RyTfcnfG6D
— beIN SPORTS (@beINSPORTS) November 22, 2025
لەگەڵ تەواوبوونی یارییەکە، پۆگبا سووجدەی برد و سەرەڕای دۆڕانی تیمەکەی 4-1، سوپاسی خودای کرد.
پۆگبای خاوەنی مۆندیالی 2018 لە دوای یارییەکە قسەی بۆ رادیۆی مۆنتی کارلۆ RMC کرد؛
تۆپی پێ بۆ من تەواو نەبووە، بۆ ماوەی دوو ساڵ چاوەڕێ بووم و بەردەوام خۆم ماندوو دەکرد.
سەرەڕای ئەوەی روویدا، سەرەڕای ئەو هەموو چیرۆکانەی دوور لە تۆپی پێ لەسەرم دەنووسرا، بە دۆخێکی زۆر سەخت تێدەپەڕیم، بەڵام چاوم لەم رۆژە بوو.
بە هەندێک سات تێدەپەڕیت و شەیتان پێت دەڵێت، هەموو شتێک تەواو بوو. بەڵام لە هەمان کاتدا خودایەکی بەبەزەیی هەیە و زۆر بڕوام بە خۆم و کەسایەتی و خەسڵەتەکانی خۆم هەیە.
هیچ شتێکم نەکردووە و بەهیچ شێوەیەک خەتای من نەبووە، بۆیە هەرگیز بێهیوا نەبووم.



