Loading...
ئه‌مریکاگرنگترین

بۆ هەوادارانی سەمای سامبا، لووتکەی هونەرەکانی نێیمار بە تامی گەنجێتی ببینیەوە

Yariga App

یاریگا –

نێیمار دا سیلڤا لە یاریی رابردووی سانتۆس لە خولی بەڕازیلی بەرامبەر میراسۆل لووتکەی هونەر و جووڵەکانی خۆی پیشاندایەوە کە لە سەردەمی لاوێتی و سەرەتای دەرکەوتنیدا هەوادارێکی زۆری پێی سەرسامکرد.

نێیمار کە دوای ماوە شکستخواردووەکەی لەگەڵ هیلال گەڕایەوە بۆ سانتۆس، بەڵام دۆخی یانەکەی منداڵیی لەوپەڕی خراپیدایە، بەجۆرێک، بە جیاوازیی تەنها 2 خاڵ لەناوچەی دابەزین دوورن و خولی بەڕازیلیش تەنها 4 هەفتەی ماوە بۆ کۆتایی.

ئەستێرەکەی پێشووی بارسێلۆنا و پاریس سانجێرمان، جگە لە پیشاندانی هونەرە باڵاکانی خۆی لەو یارییەدا، گۆڵێکی سەرنجڕاکێشی هەر لە خولەکی 4 تۆمارکرد.

ڤیدۆی جووڵەکان و گۆڵەکانی نێی ببینە:

پیشاندانی ئەم ئاستەی کە بووەتە جێی بایەخی زۆرێک لە مێدیا جیهانییەکان، لەکاتێکدایە کە لە ماوەی کەمتر لە دوو هەفتە بۆ سێیەمین جارە بە هۆکاری جیاواز ناوی دەبێتە ترێند.

لە یەکێکیاندا بەهۆی جووڵەی ناپێویست:

ڤیدیۆ؛ جموجووڵێکی نامۆی نێیمار سۆشیاڵ میدیای تەنیوە

ئەوی دیکەش بەهۆی پەستبوونی لە هاوتیمەکانی خۆی:

ڤیدیۆ؛ جموجووڵێکی نامۆی نێیمار سۆشیاڵ میدیای تەنیوە

 

Back to top button