
یاریگا –
خاڤێر بۆرداس، جێگری پێشووی سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا، نهێنییەکی گەورەی ئاشکرا کرد کە چۆن یانەی ریاڵ مەدرید توانی گۆڵپارێزی بەلجیکی تیبۆ کۆرتوا لە دەستی یانە کەتەلۆنییەکە دەربهێنێت.
بەپێی لێدوانەکانی بۆرداس، کۆرتوا لە 2014 زۆر نزیک بووە لە گواستنەوە بۆ کامپ نۆو، بەڵام بڕیارێکی ناوخۆیی رێگری لێکردووە.
چیرۆکەکە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2014، دوای رۆیشتنی ڤیکتۆر ڤاڵدێس لە یانەی بارسێڵۆنا، لەو کاتە کۆرتوا ئاستێکی نایابی لەگەڵ ئاتلێتیکۆ مەدرید پێشکەش دەکرد و یەکێک بوو لە باشترین گۆڵپارێزەکانی جیهان.
El Barça estuvo a punto de fichar a Courtois antes que el Madrid https://t.co/ZaqLRmcg07
— Defensacentral.com (@defcentral) November 21, 2025
بۆرداس ئاشکرایکرد کە ئەو خۆی پێشنیاری هێنانی کۆرتوای بۆ ساندڕۆ رۆسێل، سەرۆکی ئەوکاتی یانەکە کردووە، رۆسێل بە شێوەیەکی سەرەتایی رەزامەندی نیشانداوە و گوتوویەتی،
“باشە، سەیری بکە بزانە دەکرێت یان نا.”
لە ساتەوەختی یەکلاکردنەوەدا، سکرتاریەتی هونەری یانەکە کە لەو کاتەدا ئەندۆنی زوبیزارێتا سەرپەرشتی دەکرد رێگری لە گواستنەوەکە کردووە.
بۆرداس دەڵێت،
“من پێشنیازم دەکرد، بەڵام دواتر لایەنی دارایی و هونەری دەهاتە پێشەوە، لە کۆتاییدا، ئەوان بڕیاریان دەدا کە ئایا دەکرێت ئهم گواستنهوه بكهین یان نا.”
ئەم ڕووداوە لە کاتێکدا بوو کە بارسێلۆنا گرێبەستی لەگەڵ مارک ئاندرێ تێرشتێگنی ئەڵمانی واژۆ کردبوو، سەرەڕای ئەوەی گرێبهتس لهگهڵ تێرشتێگن كرابوو، بەڵام هەندێک لە کارگێڕانی یانەکە پێیان وابوو هێنانی کۆرتوا بیرۆکەیەکی باشە، چونکە ئەزموونی یارییەکانی لالیگای هەبوو.
لە کۆتاییدا، یانەکە بڕیاری دا کلاودیۆ براڤۆی چیلی بهێنێت بۆ ئەوەی رکابەری تێرشتێگن بکات، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی تێر شتێگن لە سەرەتای کارکردنی لەگەڵ بارسێلۆنا ببێتە گۆڵپارێزی یەدەگ بۆ یارییەکانی خول.
چەند ساڵێک دواتر، لە ساڵی 2018، تیبۆ کۆرتوا بە فەرمی پەیوەندی بە یانەی ریاڵ مەدریدەوە کرد و خەونی منداڵی خۆی هێنایە دی.
سەرەڕای ئەوەی لە سەرەتادا رووبەڕووی رکابەری و رەخنە بووەوە، بەڵام کۆرتوا توانی خۆی بسەلمێنێت و ببێتە یەکێک لە ئەفسانەکانی یانەی شاهانە.
ئاستە بەرزەکەی کۆرتوا لەگەڵ ریاڵ مەدرید بووە هۆی بەدەستهێنانی چەندین نازناو، لەوانە دوو نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە 2022 و 2024. بەتایبەتی ئاستی ناوازەی لە یاری کۆتایی 2022 بەرامبەر لیڤەرپوول، کە بە یەکێک لە باشترین ئاستەکانی گۆڵپارێزێک لە مێژووی یارییەکانی کۆتایی چامپیۆنزلیگ دادەنرێت.



