
یاریگا –
ئەمڕۆ، لە بارەگای سەرەکی یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا لە شاری نیۆنی سویسرا، تیروپشکی قۆناخی پاشکۆی پاڵاوتنەکانی ئەوروپا بۆ گەیشتن بە جامی جیھانی 2026 راکێشرا.
16 ھەڵبژاردە لە چوارچێوەی چوار ڕێڕەوی جیاوازدا بۆ بەدەستھێنانی دواھەمین چوار بلیتی کیشوەری ئەوروپا دەجەنگن، کە تێیدا چەندین ڕووبەڕووبوونەوەی ئاگرین و چارەنووسساز بەدی دەکرێت.
شێوازی یارییەکان چۆنە؟
ھەر ڕێڕەوێک چوار ھەڵبژاردە لەخۆدەگرێت. سەرەتا دوو یاریی پێش کۆتایی بە شێوازی یەک یاری دهكریت. پاشان، براوەی ئەو دوو یارییە لە یاریی کۆتایی رێڕەوەکەدا ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە. براوەی یاریی کۆتایی، بلیتی گەیشتن بە جامی جیھانی 2026 مسۆگەر دەکات.
ئەنجامی تیروپشکەکە: چوار ڕێڕەو بەرەو مۆندیال
رێڕەوی یەکەم: ئیتاڵیا و وێڵز لە ڕێگایەکی دژواردا
رێڕەوی یەکەم بە یەکێک لە قورسترینەکان دادەنرێت، کە تێیدا پاڵەوانی ئیتاڵیا، ئەرکێکی سەختی لەپێشە.
- یارییەکانی پێش کۆتایی:
- ئیتاڵیا – ئیرلەندی باکوور
- وێڵز – بۆسنیا
یاریی کۆتایی:
براوەی یاریی (وێڵز – بۆسنە) میوانداریی یاریی کۆتایی دەکات بەرامبەر براوەی یاریی (ئیتاڵیا – ئیرلەندی باکوور).
رێڕەوی دووەم: ئۆکرانیا و پۆڵەندا بۆ بلیتی سەرکەوتن دەجەنگن
ئەم ڕێڕەوەش چەندین ڕووبەڕووبوونەوەی بەھێز لەخۆدەگرێت.
یارییەکانی پێش کۆتایی:
ئۆکرانیا – سوید
پۆڵەندا – ئەلبانیا
یاریی کۆتایی:
براوەی یاریی (ئۆکرانیا – سوید) میوانداریی یاریی کۆتایی دەکات بەرامبەر براوەی یاریی (پۆڵەندا – ئەلبانیا).
رێڕەوی سێیەم: تورکیا و چانسی گەڕانەوە
تورکیا ھیوای خواستووە لەم ڕێڕەوەوە بلیتێکی مێژوویی بۆ مۆندیال بەدەستبھێنێت.
یارییەکانی پێش کۆتایی:
تورکیا – رۆمانیا
سلۆڤاکیا – کۆسۆڤۆ
یاریی کۆتایی:
براوەی یاریی (تورکیا – ڕۆمانیا) میوانداریی یاریی کۆتایی دەکات بەرامبەر براوەی یاریی (سلۆڤاکیا – کۆسۆڤۆ).
رێڕەوی چوارەم: دانیمارک و چیک تاقیكردنهوهی قورس
ڕێڕەوی چوارەمیش بە ھەمان شێوە چاوەڕوانی یاریی بەھێزی لێدەکرێت.
یارییەکانی پێش کۆتایی:
دانیمارک – مەقدۆنیای باکوور
کۆماری چیک – ئیرلەندا
یاریی کۆتایی:
براوەی یاریی (چیک – ئیرلەندا) میوانداریی یاریی کۆتایی دەکات بەرامبەر براوەی یاریی (دانیمارک – مەكدۆنیا).
کات و وادەی یارییەکان
ھەموو یارییەکان لە یەک ڕۆژدا، پێنجشەممە، 26ی ئازاری 2026، دهكرێت و ھەموو یارییە کۆتاییەکانی ھەر چوار ڕێڕەوەکە لە ڕۆژی سێشەممە، 31ی ئازاری 2026، دهكریت.
لە کۆتایی مانگی ئازاردا، چوار ھەڵبژاردەی لەم جەنگە سەختەدا سەردەکەون و ناوی خۆیان لە لیستی بەشداربووانی جامی جیھانی 2026 لە ئەمریکا، مەکسیک و کەنەدا تۆمار دەکەن.



