Loading...
ئاسیائیسپانیا

بارسێلۆنا چاوەڕێی وەڵامە؛ یەکەم ئۆفەری فەرمی پێشکەشی تێر شتیگن کرا

Yariga App

یاریگا –

یانەی بێشکتاشی تورکی، بەجیددی بیر لە گواستنەوەی مارک ئاندرێ تێر شتیگن، گۆڵپارێزی ئەڵمانی بارسێلۆنا دەکاتەوە.

دەنگۆکانی رۆیشتنی تێر شتیگن سەریان هەڵداوە. میرکاتۆی زستانە نزیک دەبێتەوە و کاتی ئەوە هاتووە، لەگەڵ هەموو سیناریۆ ئەگەرییەکان، بڕیار لەسەر دۆخی گۆڵپارێزەکە لە بارسێلۆنا بدرێت. بارسا ئامادەیە لە مانگی یەکدا دەرگای یانەکەی بۆ بکاتەوە ئەگەر بیەوێت بڕوات، یەکەم ئۆفەری فەرمییشیان سەبارەت بە گواستنەوەی پێگەیشتووە.

بێشکتاش ئامادەیە تا کۆتایی وەرز مووچەکانی بدات و هەروەها لەئەگەری رێککەوتن، بژاردەی کڕینی هەمیشەیی لە کۆتایی وەرزدا لەخۆدەگرێت کە بەهای نزیکەی هەشت ملیۆن یۆرۆیە، کە یەکسانە بە بەهای ئێستای لە بازاڕدا. تا ئێستا هیچ پێشکەوتنێک لە دانوستانەکاندا بەدی نەکراوە و بریارەکانی شتیگن چاوەڕێی هاتنی ئۆفەری زیاترن لە هەفتەکانی داهاتوودا و بارسێلۆنا چاوەڕێی بڕیاری کۆتایی گۆڵپارێزەکەیە.


رۆژنامەنووسی ئیسپانی رۆجێر تۆرێلا، رۆژنامەنووس لە موندۆدیپۆرتیڤۆ، ئاماژەی بەوەکردووە، بێشکتاس بە روونی رایگەیاندووە کە گەورەترین ئامانجی گواستنەوەیان بۆ ئەوەی لە قەیرانە وەرزشییەکانیان تێپەڕن، تێر شتیگنە. بەهۆی خراپی ئاستی گۆڵپارێزە بەئەزموونەکەیانەوە پێویستیان بە گۆڵپارێزێکی جێگرەوە هەیە، یانە تورکییەکەش دڵنیایە لەوەی ئەستێرە ئەڵمانییەکە بۆ ئێستا و داهاتووش سەلامەتترین بژاردەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button