Loading...
عێراقکوردستان

ئەحمەد یاسین: تەمەن لەلای من تەنها ژمارەیە

ئەم وەرزەم یەکێک لە باشترین وەرزەکانی ژیانم بووە

Yariga App

یاریگا –

ئەحمەد یاسین، یاریزانی ئۆریبێرۆی سویدی باس لەئاستی خۆی دەکات لەگەڵ تیپەکەی و دەڵێت تەمەن لای من تەنها ژمارەیە.

دوای تەواوبوونی خولی پلە یەکی سوید، ئەحمەد یاسین ئەستێرەی پێشووی زاخۆ و هەڵبژاردەی عێڕاق باسی ئاستی خۆی دەکات لەم وەرزەی خولی پلە یەکی سوید، ئەحمەد تایبەت بۆ پێگەی فوتبۆڵ دیریکتی سویدی گووتی؛ یەکێک لە باشترین وەرزەکانی ژیانی وەرزشیم بەسەر برد لەگەڵ یانەکەم، دابەزینی ئۆریبێرۆ لە مێشکی ئێمەدا نیە و پێویستە یاریی پاشکۆ ببەینەوە بۆ ئەوەی لە پلەیەک بمێنینەوە.

ئەحمەد یاسین، ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی عێڕاق دەربارەی ئاستی ئەم وەرزەی زیاتر گووتی؛ سەرەتا منیان بە شێت ناوزەند کرد کاتێک بۆ نیو وەرز پەیوەندیم بە ئۆریبێڕۆ کرد، بەڵام ئاستێکی نایابم پێشکەش کرد توانیم پێنج گۆڵ تۆمار بکەم و پێنج گۆڵیش دروست بکەم، بۆیە تا ئێستا تەمەن لای من تەنها ژمارەیە، چونکە گرینگی بە خۆم دەدەم و مەشقی زۆر دەکەم.

وەرزی رابردوو ئەحمەد یاسین بۆ زاخۆ یاریی دەکرد و دواتر بە گرێبەستێک لەگەڵ ئۆریبێرۆ گەڕایەوە سوید، ئەحمەد تەمەنی 34 ساڵە و پێشووتر بۆ یانەکانی ئارهۆس و فۆرینینگی و هاکنی سویدی ، معیزەر و خوڕی قەتەڕی، خلودی سعودی، دینزلی سپۆری تورکی و لەگەڵ زاخۆ یاریی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button