Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

فەرمی؛ ریال مەدرید پێكانی ئەستێرەیەكی راگەیاند

چەند هەفتەیەک لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی پێكانی ئیدێر میلیتاو، بەرگریكاری بەڕازیلی یانەكەی راگەیاند.

هەژماری فەرمی ریال مەدرید لە پلاتفۆرمی ئێكس لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا پێكانی ئیدێر میلیتاوی راگەیاند.

لە بەیاننامەكەدا هاتووە؛

دوای ئەو پشكنینانەی ئەمڕۆ لەلایەن پزیشكانی یانەكەمانەوە بۆ ئیدێر میلیتاو كرا، دەركەوتووە یاریزانەكە لە ماسولكەی قاچی راستیدا تووشی پێكان بووە.

بەگوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی ئاس، میلیتاو بەهۆی پێكانەكەیەوە ماوەی سێ هەفتە لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button