Loading...
ئیسپانیاگرنگترینیاریگا

چیرۆکێکی سەرنجڕاکێش لەبارەی لامین یامال، لە منداڵیدا کێشەی تەندرووستی هەبوو

هەنگاوێک لە ئیسپانیۆل دوور بوو!

Yariga App

یاریگا –

دۆزەرەوەی لامین یامال، چەند نهێنییەکی سەرنجڕاکێشی سەبارەت بە ئەستێرەکەی بارسێلۆنا ئاشکرا کرد.

جۆردی رۆرا، یاریزانی پێشووی تۆپی پێ کە لە ساڵی 2015 تاوەکوو 2021 بەڕێوبەری ئەکادیمیای لاوانی بارسێلۆنا بوو، ئەو کەسەبوو کە یامالی لە لا تۆرێتا بۆ لاماسیا هێنا، کە ئێستا بووەتە یەکێک لە گەورەترین ئەستێرەکانی مێژووی یانەکە.

دۆزەرەوەی یامال بۆ بارسێۆنا، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئێل پلانتەر لە رادیۆی ئیگوالادا گوتی:

هەندێک یاریزان شتێکی تایبەتیان هەیە، کاتێک لامین یامال منداڵ بوو هەمووان بە دوای تۆپدا رایاندەکرد بەڵام ئەو راینەدەکرد. لای خۆت دەتگوت چەند سەیرە، بۆچی بەدوای تۆپەکە ناکەوێت؟ بەڵام کاتێک تۆپەکە دەگەیشتە لای، یەکسەر گۆڵی دەکرد.

سەبارەت بە بەهرەکەی، زۆرێک لە راهێنەرانی ئەکادیمیای لاوانی بارسێلۆنا لێدوانیان لەسەر ئاستە نایابەکەی ئەو یاریزانە لاوە داوە، تەنانەت لە کاتەکانی لە لاماسیاشەوە. بەڵام ئەوەی زۆر کەس لێی بێ ئاگا بوون ئەو ‘کێشەیە’ بوو کە لە منداڵیدا هەیبوو، پەیوەندی بە رۆیشتینییەوە بوو.

رۆرا لە درێژەی قسەکانیدا باسی شێوازی رۆیشتن و قاچەکانی یامالی کرد و گوتی:

کاتێک وەرمانگرت، کەمێک سەیر بەڕێگادا دەڕۆیشت، قاچەکانی کەمێک خوار بوون.

رۆرا ئەو کەسە بوو کە ئەو مەترسییەی گرتە ئەستۆ و یامالی بۆ ئاکادیمیای بارسێلۆنا گواستەوە و گرێبەستی لەگەڵدا واژۆ کرد.

بارسیلۆنا لە ساڵی 2015 ئیمەیڵێکی نارد بۆ خێراکردنی تاقیکردنەوەی یامال پێش ئەوەی تیپەکەی لەگەڵ ئیسپانیۆل بگاتە رێککەوتن. ئەو یاریزانە لە 29ی نیسانی 2023 یەکەم یاری خۆی بۆ تیپی یەکەمی بارسێلۆنا، لە تەمەنی 15 ساڵ و 9 مانگ و 16 رۆژدا کرد و ئێستا ئەستێرەی سەرەکی یانەکەی و هەڵبژاردەی ئیسپانیایە.

بابەتی زیاتر

Back to top button