Loading...
عێراقکوردستان

بەشێک لە ئەندامانی دەستەی کارگێڕی گازی باکوور لەگەڵ گۆڕینی راهێنەرن

یاریی داهاتوو دوا دەرفەتە بۆ قوسەی هاشم

Yariga App

یاریگا –

بەشێک لە ئەندامانی دەستەی کارگێڕی گازی باکوور دەیانەوێت راهێنەری تیپەکە بگۆڕن، یاریی داهاتووش دوا دەرفەت دەبێت بۆ راهێنەرەکە.

لە دوای یەکسان بوونەکەیان بەرامبەر ناسڕیە لە گەڕی حەفتەمی خولی نایابی عێڕاق، بەشێک لە ئەندامانی دەستەی کارگێڕی لەگەڵ ئەوەن کە لە ئێستادا راهێنەری تیپەکە بگۆڕدرێت تایبەت دوای ئەوەی یەکسان بوونەکە لە نێو یاریگای خۆیان بوو لە کەرکووک.

تۆڕی وەرزشی یاریگا، زانیاری دەستکەوتووە کە یاریی داهاتوو دوا دەرفەت دەبێت بۆ قوسەی هاشمی راهێنەری گازی باکوور، لە ئەگەری شکستی تیپەکە بەرامبەر کەربەلا، راستەوخۆ راهێنەرەکە دووردەخەنەوە.

لە کۆی حەفت یاریی لە خولی نایابی عێڕاق، گازی باکوور پێنج یەکسان بوون و شکستێک و سەرکەوتنێکی هەیە، تیپەکەی کەرکوک هەشت خاڵی هەیە و لە ریزبەندی 12ـەی خولەکە دێت، هەفتەی رابردووش گازی باکوور لە جامی عێڕاق کرایە دەرەوە دوای ئەوەی بە لێدانی یەکلاکەرەوە لە یاریگای خۆی بە قاسم دۆڕا.

بابەتی زیاتر

Back to top button