
یاریگا –
ئەمڕۆ لە كۆتا یاریی پاڵاوتنەكانی گەیشتن بە مۆندیالی 2026 ئیتاڵیا لە یاریگای خۆیدا میوانداری نەرویج دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 22:45 بە كاتی كوردستان ئیتاڵیا لە یاریگای خۆیدا میوانداری نەرویج بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی كۆتایی گەیشتن بە مۆندیالی 2026.
پڕۆفایلی یاریی

ئیتاڵیا لە كۆی حەوت یاریی لە شەش یاریی براوە بووە و یارییەكیش دۆڕاوە، بە كۆكردنەوەی 18 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی كۆمەڵەی نۆیەم دێت.
لە بەرامبەردا نەرویج لە كۆی حەوت یاریی لە سەرجەمیان براوە بووە و بە كۆكردنەوەی 21 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی كۆمەڵەكەی گرتووە.
هەڵبژاردەی ئیتاڵیا كە لە كۆتا دوو وەشانی مۆندیالدا نەیتوانیووە خۆی بگەیەنێتە پاڵاوانییەتیەكە و لە پاڵاوتنەكان ماڵئاوایی كردووە، ئەمشەویش ئەركی ئێجگار قورس و ئەستەمە، بۆ ئەوەی راستەوخۆ بگاتە مۆندیالی 2026 پێوویستە بە ئەنجامی 9-0 یارییەكە لە نەرویج بباتەوە.
لە بەرامبەردا نەرویج تا رادەیەكی زۆر گەیشتنیان بە مۆندیالی داهاتوو مسۆگەر كردووە و بە یەكسان بوون یاخود دۆڕان بە كەمتر لە 9 گۆڵ خۆی دەگەیەنێیە یارییەكانی مۆندیالی 2026.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
ئیتاڵیا بە بێ مۆیس كین و ریكاردۆ كالافیۆری رووبەڕووی نەرویج دەبێتەوە.
نەرویج بە بێ مارتن ئۆدیگارد بەرامبەر ئیتاڵیا یاریی دەكات.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئیتاڵیا
دۆناروما
دی لۆرێنزۆ، مانچینی، باستۆنی، دی ماركۆ
بارێلا، لۆكاتێلی، كریستانتی
پۆلیتانۆ، ریتیگوی ، راسپادۆری
پێكهاتەی پێشبینیكراوی نەرویج
نیلاند
ریێرسن، هیگام، ئاجەر، بۆركان
بۆب، بێرگی، بێرگ، نوسا
سۆرلۆت، هالاند



