Loading...
کوردستان

عادل عەلی: رۆیشتنی ئاسۆ تەیموور لە شێروانە پەیوەندی بە منەوە نیە

هێرشبەرێکی پیشەگەر ریزی شێروانەی جێهێشت

Yariga App

یاریگا –

هێرشبەرێکی پیشەگەر ریزی شێروانەی جێهێشت و راهێنەری تیپەکەش دەڵێت رۆیشتنی ئەم یاریزانە پەیوەندی بە منەوە نیە.

دوای سێ گەڕ لە یارییەکانی خولی نایابی کوردستان و دوای دەستلەکارکێشانەوەی کامەران عەلی وەک راهێنەری شێروانە، عادل عەلی، جارێکی دیکە گەڕایەوە شێروانە و ئەرکی راهێنەرایەتی تیپەکەی وەرگرت.

ئاسۆ تەیموور، هێرشبەری پیشەگەری شێروانە لە دوای دەستبەکاربوونی راهێنەری نوێ ریزی تیپەکەی جێهێشتووە و گەڕاوەتەوە ڕۆژهەڵات، تۆڕی وەرزشی یاریگا دەربارەی رۆیشتنی ئاسۆ پەیوەندی بە راهێنەری نوێی شێروانەوە کرد.

عادل عەلی، دەربارەی هەڵوەشانەوەی گرێبەستی هێرشبەرەکەی رۆژهەڵات گووتی:

بەر لەوەی ئەم وەرزە لەگەڵ شێروانە رێکبکەوم و جارێکی دیکە راهێنەرایەتی تیپەکە بکەم، کارگێڕی شێروانە بڕیاری دابوو مووچەی چوار بۆ پێنج یاریزان کەمبکاتەوە، ئاسۆ تەیموور یەکێک بوو لەو یاریزانانە، بەڵام یاریزانەکە رازی نەبووە کە مووچەی کەمبکرێتەوە و بەوهۆیەوە ریزی تیپەکەی جێهێشتووە و گەڕاتەوە رۆژهەڵات.

عادل عەلی، جارێکی تر ئاسۆ تەیمووری دەوێتەوە؟ 

دەربارەی گەڕانەوەی یاریزانەکە بۆ نێو پێکهاتەکەی، عادل عەلی بە تۆڕی وەرزشی یاریگای راگەیاند: 

من لاریم نیە لە مانەوەی یاریزانەکە لە پێکهاتەکەمدا، من وەکو راهێنەر رەنگە بچمە هەر یانەیەک داوا دەکەم کارگێڕی یانەکە گرێبەست لەگەڵ ئاسۆ تەیموور بکەن، من هیچ کێشەیەکم لەگەڵ ئەم یاریزانە نیە، بە پێچەوانەوە لە وەرزی رابردووش زۆر هاوکاریم کردوو رێگربووم لەوەی کە شێروانە جێنەهێڵێت، بەڵام لەسەر داوای خۆی تیپەکەمانی جێهێشت.

یاریزانی دیکە ریزی شێروانە جێدەهێڵن؟ 

دەربارەی پێدانی مافی دەستبەرداربوون بە هەندێ یاریزان لەم کاتەدا، عادل عەلی، راهێنەری شێروانە بە ڕاشکاوی گووتی:

من پێکهاتەی ئەم وەرزەم دانەناوە، بەڵام بەدڵنیایی یەوە سەرجەم یاریزانەکان لە ئاستێکی بەرزدان و هەمووان ئامادەن بۆ یارییکردن، شێروانە پاڵەوانی وەرزی رابردووی خولی نایابی کوردستانە و جامی سوپەریشی بەدەستهێنا، بۆیە دەبێ زیاتر کاربکەین و خۆمان ماندوو بکەین، بۆ مانەوەمان لە لووتکە یاریزانی پێویستمان هەیە و دەتوانین ئەم وەرزەش کێبڕکێ بکەین.

وەرزی رابردوو بۆ یەکەمجار لە مێژووی خۆیدا، شێروانە بە سەرپەرشتی عادل عەلی بووە پاڵەوانی خولی نایابی کوردستان، پێش دەسپێکی ئەم وەرزەش بە راهێنەرایەتی کامەران عەلی جامی سوپەری کوردستانیشی بەدەستهێنا.

شێروانە تا ئێستا لە خولی نایابی کوردستان لە کۆی سێ یاریی دوو یەکسان بوون و شکستێکی هەیە، بە دوو خاڵ لە ریزبەندی 10ـەی خولەکە دێت.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button