یوێفا یاریگاکانی یۆرۆی 2028ی راگەیاند

یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپا ناوی ئەو یاریگایانەی بڵاوکردەوە کە یارییەکانی جامی نەتەوەکانی ئەورووپایان تێدا ئەنجام دەدرێت.
یۆرۆی 2028 میوانداری دەکرێت لەلایەن ئینگلتەرا، سکۆتلەندا، وێڵز و ئێرلەندای باکوورەوە. هەرچەندە هێشتا پاڵاوتنەکانی ئەو جامە دەستی پێنەکردووە بەڵام لە ئێستاوە یاریگاکان یەکلاکراونەتەوە.
یاری کردنەوە لە کاردیف بەڕێوەدەچێت، یارییەکانی دیکەش دابەشکراون بەسەر یاریگای ئیتیحادی مانچێستەر سیتی، تۆتنهام هۆتسپێرز، ڤیلا پارک (ئەستۆن ڤیلا)، هیڵ دیکنسن (ئێڤەرتۆن)، وە سەینت جەیمس پارک (نیوکاسڵ یونایتد).
یارییەکانی چارەگی کۆتایی دابەشکراون بەسەر وێمبڵی، ئەڤیڤا (کاردیف) وە هێمپدن پارک (گلاسگۆ).
سەرجەم یارییەکانی پێش کۆتا و کۆتاییش لە وێمبڵی دەبەن.
پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2028 لە مانگی 12ی 2026دا تیروپشکیان بۆ دەکرێت. ئەمجارەیان هیچ وڵاتێک بێ تیروپشک ناگاتە کۆتاییەکان بەهۆی ئەوەی چوار وڵاتی جیاواز میوانداریی دەکەن.



