Loading...
ئیتاڵیائیسپانیا

لیڤاندۆڤسکی دەنگۆکان رەت دەکاتەوە و یانەیەکی ئیتاڵی ئارەزووی گواستنەوەی دەکات

بەردەوام دەبم...

Yariga App

یاریگا –

پینی زەهاوی، بریکاری رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی، دەنگۆکانی ئەم دواییەی سەبارەت بە وازهێنانی هێرشبەرەکە رەت کردەوە.

لیڤاندۆڤسکی لە هاوینی 2022 لە بایرن میونشنەوە بە گرێبەستێکی چوار ساڵە پەیوەندی بە بارسێلۆناوە کرد، هاوینی 2026 گرێبەستەکەی کۆتایی دێت و هیچ دەنگۆیەک سەبارەت بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی نابیسترێت. لە ماوەی رابردوودا هەواڵێک بڵاوبووەتەوە کە هێرشبەرە تەمەن 37 ساڵەکە لە ئەگەری نوێ نەکردنەوەی گرێبەستەکەی بیر لە وازهێنانی هەمیشەیی دەکاتەوە، بەڵام بریکارەکەی ئەمەی رەتکردەوە و دەڵێت لیڤاندۆڤسکی سەرنجی لەسەر بەردەوامبوونی یاریکردنە لە بەرزترین ئاستدا.

لە چاوپێکەوتنێکی کورتدا لەگەڵ میدیاکانی ئیسپانیا گوتی:

هەموو ئەو هەواڵانەی باس لە خانەنشینبوونی رۆبێرت دەکەن،راست نین. هێشتا هەست دەکات دەتوانێت لە بەرزترین ئاستدا یاری بکات، تا ئێستا هیچ بڕیارێک سەبارەت بە داهاتووی یان درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی نەدراوە، بەڵام هەموو پاڵنەرێکی بۆ بەردەوامبوون هەیە.

لە لایەکی دیکەوە ساشا تاڤۆلیێری، رۆژنامەنووسی ئیتاڵی بانگەشەی ئەوە دەکات، یانەی ئەی سی میلان خەون بە گواستنەوەی لیڤاندۆڤسکی دەبینێت. لە هەفتەکانی داهاتوودا گفتوگۆ لە نێوان ئیگلی تارێ و پینی زەهاوی بریکاری هێرشبەرە پۆڵەندییەکە دەکرێت. ئیبراهیمۆڤیچ هەموو فشارێک دەکاتە سەر یانەکە تاوەکوو لیڤا بگوازنەوە ریزەکانیان و بڕوای وایە هێرشبەرە پۆڵەندییەکە دەتوانێت هاوشێوەی مۆدریچ ببێتە نمونەیەکی باڵا بۆ یاریزانە لاوەکان لە ژووری جلگۆڕیندا.

لیڤاندۆڤسکی لەم دواییانەدا بە هاتریکی بەرامبەر سێلتاڤیگۆ نیشانیدا کە هێشتا لە ئاستێکی بەرزدایە، چ لە رووی جەستەیی و چ لە رووی دەروونییەوە. تاوەکوو ئێستا 108 گۆڵی بۆ بارسا تۆمارکردووە، ئەم وەرزەش لە پلەی دووەمی گۆڵکارانی لالیگاشدایە بە تۆمارکردنی 7 گۆڵ، لە دوای کیلیان ئێمباپێی ئەستێرەی ریال مەدریدەوەیە کە 13 گۆڵی لەم وەرزە کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button