Loading...
ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

دوایین پەرەسەندن لەبارەی دۆخی ئێندریک لە ریال مەدرید

فابریزیۆ زانیاری نوێ ئاشکرا کردووە

Yariga App

یاریگا –

گفتوگۆکانی نێوان ریال مەدرید و ئۆڵمپیک لیۆن گەیشتوونەتە قۆناخێکی پێشکەوتوو.

فابریزیۆ رۆمانۆ، رۆژنامەنووسی دیاری مێرکاتۆی یاریزانان ئاشکرایکردووە، ریال مەدرید ئامادەیە لە مێرکاتۆی زستانەی داهاتوو، رێگە بە گواستنەوەی ئێندریک بەخواستن بدات، بەبێ ئەوەی مەرجی گواستنەوەی هەمیشەیی لە گرێبەستەکەدا بنووسن.

ئێندریک لە ریال مەدرید بێزاربووە و بۆ پەیوەندیکرن بە لیۆن بەپەرۆشە، چونکە لە بژاردەکانی چابی ئاڵۆنسۆدا نییە.

ریال مەدرید رەزامەندی دەربڕیوە، بەڵام تەنیا بەخواستن دەستبەرداری دەبێت و رێگە نادات مەرجی گواستنەوەی هەمیشەیی لە گرێبەستەکەدا جێبکەنەوە.

لەم وەرزەدا ئێندریک تەنیا بەشداری لە 11 خوولەکدا کردووە، ئەویش لە یارییەکەی بەرامبەر ڤالێنسیا بوو، کاتێک چووە شوێنی کیلیان ئێمباپێ.

ئێندریکی تەمەن 19 ساڵان دەیەوێت بەهەر شێوەیەک بێت، لە پێکهاتەی سەرەکی یانەیەک یاریی بکات، تاوەکو هیوای بەشداریکردنی لە مۆندیالی 2026 لەگەڵ هەڵبژاردەی بەڕازیلدا هەبێت.

ئەستێرە لاوەکە 14 یاریی نێودەوڵەتی لەگەڵ بەڕازیل کردووە و تەنیا لە دوو یاریدا سەرەکی بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button