Loading...
ئەفریقاگرنگترین

ئیۆبی بە ڤیدیۆیەک هاندەرانی نەیجیریا شۆک دەکات

Yariga App

یاریگا –

ئالێکس ئیۆبی بە ڤیدیۆیەک کە هیچ شتێکی تێدا ناڵێت، رەخنە لە یەکێتی تۆپی پێی نەیجیریا دەگرێت.

هەڵبژاردەی نەیجیریا خۆی بۆ یاریی داهاتوویان بەرامبەر گابۆن ئامادەدەکات لە میانی پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئەفریقا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2026.

یارییەکە لە یاریگای مەولایی حەسەن لە رەباتی پایتەختی مەغریب بەڕێوەدەجێت. شاندی هەڵبژاردەکەش ئێستا لەو وڵاتەن. بەڵام ئیۆبی بە کورتە ڤیدیۆیەک پەیامێکی گەیاندە یەکێتی تۆپی پێی وڵاتەکەی وەک رەخنەیەک لەبەرامبەر ئەو هۆتێلەی کە رەبات بۆ مانەوەیان گیردراوە.

لە ڤیدیۆکەدا ئیۆبی باڵەخانەیەکی پشتەوەی هۆتێلی مانەوەیان تۆماردەکات کە ئێجگار کۆنە و داڕمانی زۆری پێوەدیارە.

بابەتی زیاتر

Back to top button