
یاریگا –
لیۆنێل مێسی، كاپتن و ئەفسانەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین باسی كۆمەڵێک یادگاری خۆی لەگەڵ بارسێلۆنا دەكات و وەڵامی چەند پرسیارێكیش دەداتەوە.
لیۆ لە چاوپێكەوتنێكی دوور و درێژدا لەگەڵ رۆژنامەی سپۆرت باسی یادگارییەكانی خۆی لەگەڵ بارسێلۆنا دەكات.
🚨 𝐄𝐗𝐂𝐋𝐔𝐒𝐈𝐕𝐀 | Leo Messi sobre si sigue al Barça: “Somos varios que estamos ahora juntos y comentamos todas las situaciones que pasan en el club, los resultados y el juego”
🤔 ¿Qué opinas de su respuesta?
🔗 https://t.co/UY2XRC5Hx0 pic.twitter.com/W3PhzvCCrh
— Diario SPORT (@sport) November 11, 2025
جێهێشتنی بارسێلۆنا؟
دوای رۆیشتنم لە بارسێلۆنا بەو شێوازە و ئەو رووداوانەی روویاندا هەستێكی سەیر لە ناخمدا مایەوە، چونكە ساڵانی كۆتاییم لەو یانەیە بە بێ هاندەر بوو، دوای هەموو ئەو ساڵانەی لەوێ بەسەرمبرد بەو شێوەیەی خەیاڵم كردبوو نەڕۆیشتم.
پێشبینیم دەكرد كاروانی وەرزشیم لە بارسێلۆنا كۆتاییپێبهێنم، دوای ئەوە هاتمە ئێرە چونكە ئەوە ئارەزووی من بوو.
بەڵام باوەڕم وایە بەهۆی هەموو ئەوانەی بەسەرمانبردووە و بەدەستمانهێناوە خۆشەویستی هاندەرانی بارسێلۆنا هەموو كات دەمێنێتەوە.
ئەوە روونە كە هاندەرانی بارسێلۆنا منیان لە بیر نەكردووە.
سۆز و خۆشەویستیم بۆ بارسێلۆنا هەمیشە دەمێنێتەوە، خۆشەویستی من بۆ یانەكە و خۆشەویستی هاندەران بۆ من هەرگیز كاڵ نابێتەوە.
سەیری یارییەكانی بارسێلۆنا دەكەیت؟
بەڵێ بێگومان، تەنانەت كاتێک لە پاریس بووم سەیرم دەكرد، لێرەش هەروا، لەگەڵ هاوڕێكانم زۆر باسی هەموو ئەو شتانە دەكەم كە لەوێ روودەدەن.
لە پاریس دڵخۆش بوویت؟
لە بارسێلۆنا دڵخۆش بووم بەڵام لە پاریس بەوشێوەیە نەبووم.
وەک پێشتریش گوتومە چێژم لە ئەزموونەكەم لە پاریس وەرنەگرت، چونكە هەستم دەكرد وەک سروشتی خۆم نیم.
هەڵبژاردەی ئەرجەنتین؟
یارییكردن بۆ هەڵبژاردەی نیشتیمانی هەموو كات تایبەتە، بەتایبەت لە پاڵەوانییەتیەكی گەورەی وەکو مۆندیال.
بەڵام نامەوێت ببمە بارگرانی لەسەر هەڵبژاردەكەم، دەمەوێت لە دۆخێكی جەستەی نایابدا بم و هەستبكەم كە دەتوانم كاریگەریم هەبێت.
بە تێپەڕبوونی كات دەبینین بزانین شتەكان چۆن دەڕۆن، چونكە وەرزەكەمان لێرە لەگەڵ ئەوروپا جیاوازی هەیە، بۆ مۆندیالی داهاتوو زۆر بەپەرۆشم و رۆژ بە رۆژ چاودێری بارودۆخم دەكەم.
پەیامت بۆ هاندەران؟
پەیامم بۆ هاندەرانی بارسێلۆنا و هەموو ئەوانەی تۆپی پێیان خۆشدەوێت ئەوەیە كە زۆر بیری گەڕانەوەم بۆ ئەوێ دەكەم.
لە ماڵەوە لەگەڵ هاوژین و منداڵەكانم زۆر باسی بارسێلۆنا دەكەین. لەوێ خانومان هەیە و پلانمان ئەوەیە رۆژێک بگەڕێینەوە و لەوێ بژین.
بەوپەڕی تامەزرۆییەوە چاوەڕێی تەواوبوونی كامپ نۆی نوێ دەكەم.
سوپاس بۆ هەموو ئەوانەی هەمیشە خۆشەویستیان پێبەخشیوم و پشتگیریم دەكەن، هیچ شتێكم بۆیان نییە جگە لەوەی لە دڵەوە سوپاسیان بكەم.
خۆشترین یادگاریت لەگەڵ بارسێلۆنا؟
ئەستەمە بتوانیت تەنیا یەكێكیان هەڵبژێریت ساتی زێڕینی زۆرمان لەگەڵ بارسێلۆنا هەبووە.
بە گشتی كاتێک باسی دڵخۆشی دەكەین بیر لە نازناوەكان دەكەینەوە، شەش نازناوەكەی گواردیۆلا و سێ نازناوەكەی لەگەڵ ئێنریكێ ناوازە بوون.
بەڵام بۆ من دڵخۆشی راستەقینە هەموو ئەو شتانەبوو كە لەوێ ئەزموونم كرد، هەموو یادگارییەكان چیرۆكێكی جوانی هەڵگرتووە.



