Loading...
کوردستان

هۆکاری وازهێنانی راهێنەری دەربەندیخان چی بوو؟ کێ راهێنەرایەتی تیپەکە وەردەگرێت؟

راهێنەری دەربەندیخان دەستی لەکارکێشایەوە

Yariga App

یاریگا –

راهێنەری دەربەندیخان دەستی لەکارکێشایەوە و کارگێڕی یانەکەش بە دوای شوێنگرەوەی دا دەگەڕێت.

دوای سێ گەڕ لە یارییەکانی خولی نایابی کوردستان، دڵشاد محەمەد، راهێنەری دەربەندیخان وازهێنانی خۆی لە ئەرکی راهێنەرایەتی تیپەکە راگەیاند، دەربەندیخان لە سێ یارییدا دوو شکست و یەکسان بوونێکی هەبوو، بەڵام ئەنجامی تیپەکە هۆکار نەبوو بۆ دەستلەکارکێشانەوەی راهێنەرەکە.

سەرچاوەیەکی تایبەت کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە تۆڕی وەرزشی یاریگا رایگەیاند؛

لە سەرەتای وەرزی ئەمساڵەوە سێ بۆ چوار ئەندامی دەستەی کارگێڕی دەربەندیخان لەگەڵ ئەوە نەبوون دڵشاد محەمەد ببێتە راهێنەری تیپەکە، بۆیە لەکاتی ئێستادا بە بیانووی دوو شکست و یەکسان بوونێک بە رەزامەندی هەردوولا گرێبەستی نێوانیان هەڵوەشێنرایەوە.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی بۆ تۆڕی وەرزشی یاریگا دووپات کردەوەکە سەڵاح مەحمود، نزیکترین راهێنەرە بۆ ئەوەی ئەرکی راهێنەرایەتی تیپەکە وەربگرێت کە لە وەرزی 2022 _ 2023 راهێنەری دەربەندیخان بووە.

دەربەندیخان یەک خاڵی هەیە و لە ریزبەندی 11 پێش کۆتایی خولی نایابی کوردستان دێت، هەینی داهاتووش لە گەڕی چوارەم ( 21ـی نۆڤێمبەری 2025 ) میوانداری پێشمەرگەی هەولێر دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button