
یاریگا –
یانەی ئاتاڵانتا بەفەرمی دوورخستنەوەی رهێنەرەکەی راگەیاند.
بەگوێرەی بەیاننامەیەکی فەرمی لە پێگەکانی یانەکەوە، ئیڤان یوریچ لە پۆستی راهێنەرایەتی دوورخرایەوە.
ئەنجامەکانی ئاتاڵانتا لەژێر سەرپەرشتی راهێنەرە کرواتیەکەدا زۆر خراپ بوون. دوورخستنەوەی لەکاتێکدایە یانەکە لە پلەی 14ی ریزبەندیە. لە سەرەتای دەستپێکی وەرزەکەوە تا ئێستا تەنها دوو یاریی بردووەتەوە.
رێکەوتی دوورخستنەوەکەشی بۆخۆی رێکەوتێکی سەیرە، بەوپێیەی پارساڵ هەر لە هەمان رۆژ (10ی نۆڤێمبەر) لە رۆما دوورخرایەوە.
🚨 𝗢𝗙𝗙𝗜𝗖𝗜𝗔𝗟: Atalanta have sacked their head coach Ivan Juric. 👋❌
They currently sit 13th in Serie A, having won just 2 matches in the league all season. 👀🇭🇷
(Source: @Atalanta_BC) pic.twitter.com/6yNIqSr1xj
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) November 10, 2025



