Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

🎥 | گەڕامەوە ماڵەکەم؛ پەیامێکی پڕسۆز لە مێسییەوە بۆ بارسێلۆنا

دوای چوار ساڵ گەڕایەوە....

Yariga App

یاریگا –

لیۆنێل مێسی دوای تێپەڕبوونی چوار ساڵ بەسەر جێهێشتنی بارسێلۆنا، بۆ یەکەمجار گەڕایەوە ماڵە گەورەکەی.

لیۆ مێسی لە پلاتفۆڕمی ئینستاگرام، ڤیدیۆی گەڕانەوەی بۆ بارسێلۆنا و بەتایبەت یاریگای کامپ نۆو بڵاوکردووەتەوە و دواتر پەیامێکی بڵاوکردەوە؛

شەوی رابردوو گەڕامەوە ئەو شوێنەی رۆحم زۆر بیری دەکرد، گەڕامەوە ئەو شوێنەی خۆشی بێسنوورم بەسەربردووە.

ئێوە واتانکرد هەست بکەم کە هەزارجار دڵخۆشترین مرۆڤی جیهانم.

هیوادارم رۆژێک بگەڕێمەوە، نەک تەنیا بۆ ئەوەی وەکو یاریزان ماڵئاوایی بکەم، بەڵکو ببمە بەشێک لەم شوێنە.

بابەتی زیاتر

Back to top button