
یاریگا –
رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی، هێرشبەری بارسێلۆنا لەدوای یارییەکەی سێلتا ڤیگۆ داوایەک ئاڕاستەی یانەکەی دەکات.
لیڤاندۆڤسکی لە یاریی شەوی رابردووی بارسێلۆنا بەرامبەر سێلتا ڤیگۆ سێ گۆڵی کرد و تیمەکەی 2-4 یارییکەی بردەوە.
لیڤاندۆڤسکی لە دوای یارییەکە روونیکردەوە؛ دەبێ خۆمان بۆ دوای پشووی نێودەوڵەتی ئامادە بکەین؛
بە بردنەوە دڵخۆشم، رووبەڕووبوونەوەی سێلتا ڤیگۆ بەردەوام قورسە.
لە نێوان گێمەکان قسەمان کرد و هۆشداریمان لە گۆڵ لێکرانی زیاتردا. لە گێمی دووەم باڵادەست بووین و گۆڵی چوارەم هەموو شتێکی یەکلاییکردەوە.
بۆ ماوەی دوو هەفتە پشوومان هەیە، دەبێ هەڵەکان بەباشی هەڵبسەنگێنین و کار لەسەر باشترکردنی هێڵی بەرگری بکەین.
بارسێلۆنا ژمارەی خاڵەکانی بۆ 28 بەرزکردەوە و جیاوازییەکەی لەگەڵ ریال مەدریدی پێشەنگ بۆ تەنیا سێ خاڵ مەکردەوە.



