تایبەت بە یاریگا؛ ئەیوب ئۆدیشۆ دەبێتە راهێنەری تەڵەبە؟
ئەیوب ئۆدیشۆ: لە سویدم و چارەسەر وەردەگرم

یاریگا –
تەڵەبە بە دوای شوێنگرەوە تەڵال بلووشی دەگەڕێت و ئەیوب ئەدیشۆ بۆ وەرگرتنی راهێنەرایەتی تیپەکە قسەی خۆی بۆ یاریگا دەکات.
دوای دەست لەکارکێشانەوەی لە ئەرکی راهێنەرایەتی تەڵەبە، دەستەی کارگێڕی یانەکە بە دوای شوێنگرەوەی تەڵال بلووشی راهێنەری پێشووی تیپەکە دەگەڕێت، ئەیوب ئۆدیشۆ، یەکێک بوو لەو راهێنەرانەی بەربژێر بوو بۆ وەرگرتنی ئەم ئەرکە.
ئەیوب ئۆدیشۆ، دەربارەی وەرگرتنی ئەرکی راهێنەرایەتی تەڵەبە، تایبەت بە یاریگا گووتی:
دەنگۆی وەرگرتنی راهێنەرایەتی تەڵەبە دوورە لە راستی و ئەم هەوڵانە رەتدەکەمەوە، من ئێستا لە سویدم و باری تەندروستیم باش نیە، خەریکی وەرگرتنی چارەسەرم و پزیشکەکان رێگەم پێنادەن لە کاتی ئێستادا راهێنەرایەتی بکەم، بۆیە بۆ وەرگرتنی ئەرکی راهێنەرایەتی هیچ یانەیەک ئامادەنیم.
ئەیوب ئۆدیشۆ، پێشووتر راهێنەرایەتی یانەکانی تەڵەبە ، قوەجەوییە ، سەفای لوبنانی ، جەیش ، نەجەف ، نەفتی وەسەت ، زەوڕا لەگەڵ یانەی هەولێر کردووە.
هەفتەی رابردوو تەڵال بلووشی، راهێنەری قەتەڕی بە هۆی وەرنەگرتنی شایستە داراییەکانی ریزی یانەی تەڵەبەی جێهێشت و بڕیاری دا لە ئەگەری چارەسەرکردنی کێشەکانیشی ناگەڕێتەوە راهێنەرایەتی تیپەکە، تەڵەبە لە شەش یارییدا 10 خاڵی هەیە و لە ریزبەندی 11ـەی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دێت.



