ئامارێکی سەیروسەمەرەی هێرشبەرەکانی یوڤێنتۆس

یانەی یوڤێنتۆس بەردەوامە لە بەهەدەردانی خاڵ و هێرشبەرانی یانەکەش ئامارێکی ئابڕووبەرانە تۆمار دەکەن.
هەفتەی پێشوو یوڤێنتۆس بڕیاری گۆڕینی راهێنەرەکەی دا و لوچیانۆ سپالێتی جێگەی ئیگۆر تودۆری گرتەوە. سپالێتی سێهەم راهێنەری تازەی بیانکۆنێرییە لە ماوەی ساڵێکدا بەڵام هێشتا کێشەکانی ئەو یانەیە بێ چارەسەر ماونەتەوە.
یەکێک لە کێشە گەورەکانی یانەکە کەمی ژمارەی گۆڵەکانی هێرشبەرەکانیانە، بە جۆرێک کۆتا جار هێرشبەرێکی یانەکە بتوانێت لە یاری کراوە گۆڵ تۆماربکات بەر لە 49 رۆژ بوو.
لە یارییەکەی شەوی رابردوودا و لە دێربی تورین هەردوولا بێ گۆڵ بەرامبەربوون، کۆتا جار هێرشبەرێکی یانەکە لە یاری کراوە گۆڵی تۆمارکرد فرانسیسکۆ کۆنسێساو لە هێڵاس ڤێرۆنای تۆمارکرد لە 20ی مانگی نۆ دا.
لەوکاتەوە یانەکە تەنها لە رێگەی بەرگریکاران یاخود لێدانی جێگیر گۆڵیان کردووە.
جگە لەوە، یۆڤی لە کۆتا شەش یاری خۆیدا لە خولی ئیتاڵی، لە چواریاندا نەیتوانیوە گۆڵ تۆماربکات.
بیانکۆنێری لە ئێستادا لە پلەی پێنجەمی خولەکەدایە بەڵام ئەگەر یانەکانی بۆلۆنیا و لازیۆ لە یاری ئەم هەفتەیاندا براوەبن ئەوا یوڤێنتۆس دوو پلەی دیکە دادەبەزێت.



