Loading...
ئیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

رۆما رکابەری بەدەستهێنانی واژۆی ناوەڕاستکارەکەی شەیتانە سوورەکان دەکات

رۆما ئەرکی ناپۆلی قورستر دەکات

Yariga App

یاریگا –

رۆما ئامادەیە رکابەری لەگەڵ ناپۆلی بکات بۆ گواستنەوەی کۆبی مێینووی یاریزانی مانچێستەر یونایتد.

ئەوەی لە مانگی ئابدا وەک دەنگۆیەک لە میدیاکانی بەریتانیا دەستیپێکرد، ئێستا دەگۆڕێت بۆ بابەتێکی جددی کە پێویستە لە نزیکەوە بەدواداچوونی بۆ بکرێت. یاریزانە تەمەن 20 ساڵەکەی مانچێستەر یونایتد فشار دەخاتە سەر دەستەی کارگێڕی و ستافی راهێنەرایەتی بۆ ئەوەی کاتێکی زیاتری یاریکردنی پێبدەن و یونایتد پێویستی بە بڕیارێک هەیە.

مێینوو گرێبەستی لەگەڵ یونایتد دوو ساڵی ماوە، لەگەڵ بژاردەی درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی بۆ ماوەی 12 مانگ. هەروەها دەگوترێت نوێنەرەکانی پەیوەندییەکی باشییان لەگەڵ یانەکەدا هەیە. بەڵام ناپۆلی هێشتا گرنگی بەو یاریزانە ناوەڕاستکارە دەدات، کە دەتوانێت یونایتد ناچار بکات لە هەفتەکانی داهاتوودا بڕیار لەسەر داهاتووی بدات.

بەگوێڕەی زانیارییەکان دەستەی کارگێڕی یانەکە بەهای فرۆشتنی مێینویان لە نێوان 45 بۆ 50 ملیۆن یۆرۆ داناوە. بەو پێیەش پێدەچێت ناپۆلی لە گواستنەوەی زستانەدا هەوڵی گواستنەوەی بە خواستن بدات.

مانچێستەر یونایتد هەروەها وریایە و دەزانێت لە گواستنەوەکانی ئەم دواییەدا هەڵەیان کردووە، دیارترینیان فرۆشتنی سکۆت مەکتۆمینایە بۆ ناپۆلی. ماڵپەڕی فووتباڵ ئیتاڵیا بانگەشەی ئەوە دەکات کە رۆما لە چەند رۆژی رابردوودا بیری لە گواستنەوەی مێینو کردووەتەوە. جیالۆرۆسی چاوی لەوەیە لە مانگی یەکدا ناوەڕاستکارێکی سوپەر بگوازێتەوە ریزەکانی و ئامانجیشیەتی یاریزانێک بگوازێتەوە کە بتوانێت لە چەندین پۆستدا یاری بکات. بڕیاری کۆتایی هەمووی پەیوەستە بەو بەهایەی یونایتد بۆ ناوەڕاسکارەکەی دایناوە لەگەڵ ئەو ئۆفەرانەی پێشەکشیان دەکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button