
یاریگا –
کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە چاوپێکەوتنەکەیدا کە لەگەڵ پیێرس مۆرگان ئەنجامیداوە و تازە هەمووی بڵاودەکرێتەوە، وەک هەمیشە چەندین لێدوانی سەرنجڕاکێشی دا. تەنانەت خۆی دا لە باسی ئەرجەنتین و مۆندیال و لیۆنێل مێسی. ئەو مشتومڕەی کە چەندین ساڵە بابەتی گەرمی شەقامی وەرزشییە.
ئەفسانە پۆرتوگالیەکە کە ئێستا لەگەڵ نەسڕی سعوودیە، گۆڵکردنی لە خولی ئەو وڵاتەی کەنداو زۆر بە ئەستەم دەزانێت.
ئەمانەی خوارەوە دیارترین تەوەری قسەکانی دۆنن:
مێسی و مۆندیال، مشتومڕی باشترینی مێژوو
مۆرگان بە رۆناڵدۆ دەڵێت؛ من باوەڕم وایە تۆ باشترینی مێژوویت، بەڵام دەشزانیت کە مشتومڕێک هەیە بەوەی دەوترێت مێسی باشترینە. من دەڵێم تەنانەت مێسی باشترینی مێژووی ئەرجەنتینیش نییە. مارادۆنا لەو باشتر بوو.
وەڵامی رۆناڵدۆ
ئەرجەنتین لەپێش مێسی چەند مۆندیالیان بردەوە؟ وابزانم دوو جار. شتێکی ئاساییە، ئەو وڵاتە پێش مێسیش هەر راهاتبوون مۆندیال ببەنەوە. بۆ نموونە ئەگەر بەرازیل مۆندیال بباتەوە جیهان شۆک دەکات؟ نەخێر!
ئەی ئەگەر پۆرتوگال مۆندیال بباتەوە جیهان شۆک دەکات؟ بەڵێ!
بۆیە بردنەوەی پاڵەوانێتیەکە بڕیار لەسەر یاریزانێک نادات (بۆ دیاریکردنی باشترینی مێژوو).
ئەو بابەتەش چیتر بەلای منەوە جێی بایەخ نییە. مێژوو لەو بارەیەوە قسەی خۆی دەکات.
ئێمە سێ نازناومان بۆ پۆرتوگال بردووەتەوە، لەکاتێکدا پێشتر هەڵبژاردەکە هیچی نەبردبووەوە.
Cristiano Ronaldo tells Piers Morgan he no longer ‘cares’ about being considered the greatest footballer of all time.
“The story speaks for itself…”
📺 https://t.co/1BESX9Tfc1@piersmorgan | @cristiano pic.twitter.com/sz56C3ee6t
— Piers Morgan Uncensored (@PiersUncensored) November 6, 2025
بەناوبانگترین کەسایەتی لەسەر ئاستی جیهان، ترەمپ!
لە باسی ئەوەی کێ بەناوبانگترین کەسایەتی هەیە لەسەر ئاستی جیهان، بەراورد بە سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاش، رۆناڵدۆ وتی
بۆ بەناوبانگترین کەس لەسەر ئاستی جیهان، من لە سەرۆک دۆناڵد ترەمپ بەناوبانگترم! تەنانەت “چاو بچووکەکانیش” من زیاتر دەناسن وەک لە ترەمپ.
رۆناڵدۆ نە پێداگریەوە بۆ مۆرگان؛ دەی یەک کەسیترم پێ بڵێ لە ئێستای کە تێیدا دەژین، لە من بەناوبابگتر بێت!
نەچوومەتە هیچ شوێنێک و خەڵکی نەمیناسیبێتەوە. بەڵام بڕوام پێبکە حەزم لێ نییە و شتێکی بێزارکەرە بۆ من. خۆزگە ئەوەندە بەناوبانگ نەدەبووم.
“I think in the world, nobody’s more famous than me.”
Cristiano Ronaldo says he’s more renowned than even President Trump – but he doesn’t enjoy international fame: “Piers, it’s boring, trust me.”
Watch more of Part 2 👇
📺 https://t.co/1BESX9SHmt@piersmorgan | @cristiano pic.twitter.com/vwt6Jx5y9a
— Piers Morgan Uncensored (@PiersUncensored) November 6, 2025
گۆڵکردن لە خولی ئیسپانی ئاساناترە وەک لە خولی سعوودی!
رۆناڵدۆ بەردەوامە لە داکۆکیکردن لە بۆچوونەکەی کە خولی سعوودی بەهێزترە لە خولی پۆرتوگال و فەڕەنسا. هاوکات جەخت لەوەش دەکاتەوە کە دەبێت ئەنجام و گۆڵکردن لە خولی ئەو وڵاتەی کەنداو هەژماربکرێت بۆ کێبڕکێ گەورەکانی وەک پێڵاوی ئاڵتوونی و باڵۆن دۆر. دەشڵێت ئەوانەی رەخنە دەگرن و بیانوو دەهێننەوە بۆ ژمارەی گۆڵەکانم لەو خولە، تەنها چونکە بەهانەگرتن شتێکی ئاسانە بۆیە
دیسان بیانوو، بیانوو، بیانوو. هەموو ساڵێک گۆڵی زیاتر تۆمار دەکەم، لە خراپترین ساڵی خۆمدا 25 گۆڵ تۆمار دەکەم. ئێستا ئەگەر لە پرێمەرلیگیش یاریی بکەم هەر هەمان ژمارەی گۆڵ تۆمار دەکەم. ئەمە شتێکی ئاسانە بۆ من. تەنانەت ئەگەر لەگەڵ یانەیەکیش کە 14 ساڵ تەمەنی بێت، هەر هەمان ژمارەی گۆڵ تۆمار دەکەم. ئیتر هەرچی دەڵێن با بیڵێن. چونکە خۆ ژمارەکان درۆ ناکەن. قسە لەسەر خولی سعوودی دەکەن چونکە هەرگیز لێرە نەژیاون. نازانن راکردن چۆنە لە پلەی گەرمای 40! کەچی هێشتاش بەردەوامم.
بۆیە دووبارەی دەکەمەوە، کە خولی سعوودیە زۆر باشترە لەوەی پۆرتوگال، لەوەی فەڕەنسا کە تەنها پاریس سانجێرمانی تێدایە.
بۆیە، لەو یاریزانانەی دیکە بپرسە لە باشێتی خولی سعوودی نەک لە من. من هەمیشە هەر وام وتووە. ئینجا دەڵێن ئەوە کریستیانۆ خۆی لە سعوودیە یاریی دەکات بۆیە وا دەڵێت. گوێبگرە، من لە هەرکوێ بێت یاریی دەکەم، بۆ من گۆڵ تۆمارکردن لە خولی ئیسپانی زۆر ئاسانترە وەک لە خولی سعوودی.
‘It’s more easy to score in Spain, than to score in Saudi.’
Ronaldo says he would score just as many goals if he was still playing in Europe – and he thinks Saudi Arabia should be included in the Ballon d’Or competition.
📺 https://t.co/1BESX9Tfc1@piersmorgan | @cristiano pic.twitter.com/esNg0vXC90
— Piers Morgan Uncensored (@PiersUncensored) November 6, 2025



