
یاریگا –
چارەنووسی فێدێریکۆ ڤالڤێردی، ئەستێرەی ریال مەدرید بۆ یارییەکەی بەرامبەر رایۆ ڤایێکانۆ ئاشکرا دەکرێت.
رۆژنامەنووسی کادینا کۆپێ مێلچۆر رویز بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ پشکنینی پزیشکی بۆ فێدێریکۆ ڤالڤێردی کراوە و دەرکەوتووە پێکانی نییە و بەبێ کێشە بۆ یارییەکەی بەرامبەر رایۆ ڤایێکانۆ ئامادەیە.
.@fedeevalverde no tiene Lesión. estará disponible para medirse al @RayoVallecano
— Melchor Ruiz (@MelchorRuizCope) November 6, 2025
ڤالڤێردی دوای یارییەکەی بەرامبەر لیڤەرپوول لە ماسوولکەی قاچی چەپی هەستی بە ئازار کردووە، بەڵام ئەمڕۆ دەرکەوتووە هیچ پێکانێکی نییە و مەترسی لەسەر نییە.
ریال مەدرید یەکشەممە 9ـی نۆڤێمبەری 2025 لە یارییەکانی گەڕی 12ـی لالیگا دەبێتە میوانی رایۆ ڤایێکانۆ، ڤالڤێردی بۆ ئەو یارییە ئامادە دەبێت، بەڵام چوامێنی لە یارییەکەی لیڤەرپوول تووشی پێکان بووە و لە سێ یاریی داهاتووی یانەکەی بێبەش دەبێت.



