Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

فەرمی؛ ئەستێرەیەکی ریال مەدرید تووشی پێکان دەبێت

گورزێکی گەورە

Yariga App

یاریگا –

ئۆرێلیەن چوامێنی، ناوەڕاستکاری فەڕەنسی بەهۆی پێکان نزیکەی مانگێک دووردەکەوێتەوە.

رۆژنامەنووسی کادینا کۆپێ ئارانچا رۆدریگێز بڵاویکردووەتەوە، ماسوولکەی قاچی چەپی چوامێنی تووشی پێکان بووە و ئەستێرە فەڕەنسییەکە بەهۆی ئەو پێکانە سێ هەفتە دووردەکەوێتەوە.


سێشەممەی رابردوو ریال مەدرید لە یارییەکانی گەڕی چوارەمی چامپیۆنزلیگ لە ئانفیڵد بووە میوانی لیڤەرپوول و 1-0 یارییەکەی دۆڕاند.

چوامێنی لە یارییەکەی بەرامبەر تووشی پێکان بووە، بەو هۆیە لە سێ یاریی داهاتووی ریال مەدرید بەرامبەر یانەکانی رایۆ ڤاییکانۆ، ئێڵچێ و ئۆڵێمپیاکۆس بێبەش دەبێت و بۆ یارییەکەی جیرۆنا لە 30ـی نۆڤێمبەر دەگەڕێتەوە.

یانەی ریال مەدرید لە بەیاننامەیەکی فەرمی پێکانەکەی پشتڕاستکردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button