Loading...
عێراقگرنگترین

هەردوو یانەی هەولێر و نەورۆز سزادران

لێژنەی رێککاری یەکێتیی تۆپی پێی عێراق کۆبووەوە

Yariga App

یاریگا –

کەمێک پێش ئێستا، لێژنەی رێککاری یەکێتیی تۆپی پێی عێراق بڕیاری سزادانی دارایی یانەکانی هەولێر و نەورۆزیدا.

لێژنەی رێککاری یەکێتیی تۆپی پێی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە کۆبووەوە و ئەندامانی لێژنەکە گفتوگۆیان لەسەر راپۆرتی سەرپەرشتاری یاریی رابردووی نێوان نەورۆز و هەولێر کرد، کە هەولێر یارییەکەی 0-1 بردبووەوە.

لە راپۆرتی سەرپەرشتیاری یارییەکەدا هاتووە، لە خوولەکی 30ی گێمی یەکەمدا، هاندەرانی نەورۆز هوتاف و قسەی نەشیاویان ئاڕاستەی ناوبژیوانی یارییەکە کرد، نزیکەی 30 بووتڵی ئاویشیان هەڵدایە پشت گۆڵی گۆڵپارێزی یانەی هەولێر.

لەبارەی هاندەرانی یانەی هەولێریش، سەرپەرشتیاری یارییەکە نووسیویەتی، هاندەرانی یانەی هەولێر یاریی ئاگرینیان لە دوای گۆڵەکە هەڵکرد.

دیمەنی یارییەکە لەدوای خوولەکی 30 – یوتیوبی یاریگا

بەپشت بەستن بە راپۆرتی سەرپەرشتیاری یارییەکە، لێژنەی رێککاری بڕیاریدا، هەردوو یانەکە بەبڕی پێنج ملیۆن دیناری عێراق بەگوێرەی مادەی (49-1-2-ا)ی چوارچێوەی رێککاری وەرزی 2025-26 سزابدات.

هەردوو یانەی نەورۆز و هەولێر دەتوانن بە رێکاری یاسایی تانە لە بڕیاری لێژنەی رێکاری یەکێتیی تۆپی پێی عێراق بدەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button