Loading...
ئینگلتەراسعوودیەگرنگترین

بێنزێما دیارییەکی تایبەت بۆ ئێکیتیکێ دەنێرێت

پەیوەندییەکی تۆکمەیان هەیە

Yariga App

یاریگا –

کەریم بێنزێما، هێرشەری ئیتیحادی سعوودی، دیارییەکی تایبەتی پێشکەشی هوگۆ ئێکیتیکێ، هێرشبەری لیڤەرپوول کرد.

ئێکیتیکێ، لە پلاتفۆڕمی ئینستاگرام، وێنەیەکی دیارییەکەی بێنزێمای بڵاوکردەوە. کەریم درێسێکی ئیتیحادی بە واژۆ و ژمارەی خۆی پێشکەشی ئێکیتیکێ کرد.

هوگۆ لە ستۆری هەژمارەکەی ئینستاگرام نووسیویەتی؛

سوپاس بۆ کەریم بێنزێمای پێشڕەوم.

ستۆری ئینستاگرامی هوگۆ ئێکیتیکێ.

چەند رۆژێک پێش ئێستا، ئێکیتیکێ لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا جەختیکردەوە، بێنزێما سیمبوولی باڵایەتی و پێی سەرسامە.

بێنزێما لە ساڵی 2022 باڵۆن دۆری بردەوە، ئەوکاتە یاریزانی ریال مەدرید بوو و دوای وەرزێک پەیوەندی بە ئیتیحادەوە کرد.

ئێکیتیکێ لە هاوینی رابردوودا بەبڕی 90 ملیۆن یۆرۆ لە ئاینتراخت فڕانکفورتەوە پەیوەندی بە لیڤەرپوو کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button